به‌ فه‌رمی شۆرله‌ په‌یوه‌ندی به‌ زه‌رده‌واڵه‌كانه‌وه‌ كرد

بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بەفەرمی گواستنەوەی ئاندرێ شۆرلێی لە فۆلفسبۆرگەوە بۆ ریزەکانی راگەیاند.

شۆرلێی ٢٥ ساڵان بۆ ماوەی پێنج وەرز پەیوەندیی بە ریزەکانی بۆروسیا دۆرتمۆندەوە دەکات و ئەو یاریزانە ئەڵمانییە کە پێشتر لە ریزی یانەکانی بایر لیڤەرکوزن و چێڵسی ئینگلیزیش یاریی دەکرد، دەبێتە هەشتەم گرێبەستی ئەم هاوینە زەردەواڵەکان.

بۆروسیا دۆرتمۆند لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی لەبارەی گرێبەستەکەی شرۆلێ نووسیویەتی 'چەند کاتژمێرێک دوای گواستنەوەی ماریۆ گۆتزێ دڵخۆشین شرۆلێ دەبێتە هەشتەم گرێبەستی ئەم هاوینەمان، کە گرانبەهاترین گرێبەستی ئەمساڵمان دەبێت و بەرامبەر ٣٠ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە یەناکەمانەوە دەکات'.

شرۆلێ لە بۆندلزیگا ١٧٩ یاریی کردووە و ٤٨ گۆڵی تۆمارکردووە و ٢٩ گۆڵیشی دروستکردووە، کە پێشتر لە ژێر سەرپەرشتی تۆماس تۆخێلی راهێنەری ئێستای دۆرتمۆند لە ماینز یاریی دەکرد.