ئیحسان شه‌مه‌ری: هه‌ندێك لایه‌ن نایانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان به ماف و شایسته داراییه‌كانی بگات
K24 - هەولێر:
زیاتر له ماوه‌ی مانگێكه بوودجه‌ی فیدڕاڵی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌سند كراوه و له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی وه‌قایعی عێراقی بڵاوكراوه‌ته‌وه و له 26ـی حوزه‌یرانیشه‌وه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، به‌ڵام تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان به شایسته داراییه‌كانی نه‌گه‌یشتووه، هاوكات سه‌رۆكی سه‌نته‌ری هزری سیاسی له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ندێك لایه‌ن چاویان به هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت و نایانه‌وێت به ماف و شایسته داراییه‌كانی بگات.
ئیحسان شه‌مه‌ری، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری هزری سیاسی له عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ناردنی بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، په‌یوه‌ندی به بوونی ئیراده‌ه‌كی سیاسییه‌وه هه‌یه و كه هه‌ندێك لایه‌نی عێراقی هه‌یه نایانه‌وێ له میانی ده‌ستووردا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. گوتیشی، ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دا و تا ئێستا شایسته داراییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه نه‌كراوه، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه له رێككه‌وتنه‌كانی پێشوو له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه ئه‌وه‌ی رووده‌دات كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا دروست ده‌كات و هه‌ندێك لایه‌ن نایانه‌وێ رێككه‌وتن به‌پێی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت.
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری هزری سیاسی له عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، هه‌ندێك هێزی سیاسی به‌و ئاراسته‌یه كار ده‌كه‌ن، كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان زیاتر تێك بده‌ن، گوتیشی، ئه‌و لایه‌نانه ئامانجیانه ته‌نگ به هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبچنن و نایانه‌وێ هه‌رێمی كوردستان به شایسته داراییه‌كانی خۆی بگات. دووپاتیشكرده‌وه، عێراق له‌ناو چه‌ندین كێشه‌ی قووڵدایه و به‌لای ئه‌و هێزانه ئه‌وه‌ی گرنگه تێكچوون و ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵه.
ئیحسان شه‌مه‌ری سه‌باره‌ت به ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له دۆسیه‌ی نه‌ناردنی بوودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان گوتی، ده‌ستی ده‌ره‌كی به‌سه‌ر سه‌روه‌رییه‌كانی عێراق هه‌یه به‌تایبه‌ت له كاتی مووشه‌كبارانكردنی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ده‌سته ده‌ره‌كییه به‌ته‌واوه‌تی دیار بوو و ئێستاش هه‌موو هه‌وڵێك هه‌یه له‌رێگه‌ی باڵه‌كانیان له‌ناو عێراق، فشار بخه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت ئه‌و لایانه‌ن كه چاویان به كوردستان و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌ڵنایه‌ت.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیان هه‌یه و ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ن به‌بێ پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی به‌دینه‌ده‌هات، جه‌ختیشیكرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كی باش له نێوان سه‌رۆك بارزانی و سوودانی و هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، گوتیشی، هه‌وڵ هه‌یه بۆ تێكدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن بابه‌تی مووچه و بوودجه ئاڵۆزی تێ بكه‌وێت.
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری هزری سیاسی له عێراق له كۆتاییدا جه‌ختیكرده‌وه، عێراق له‌ناو چه‌ندین كێشه‌دایه، له سه‌رووی هه‌مووان یاسای بوودجه كه چه‌ندی دوابكه‌وێت ئه‌وه‌نده زیان به ئابووری عێراق ده‌گه‌یه‌نێت، گوتیشی، عێراق پێویستی به ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و ده‌ستی تێكده‌ری ناوخۆیی نییه و "هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق مافی خۆیه‌تی به شایسته‌كانی خۆی بگات، كه ده‌یانه‌وێ شایشته‌كانی به‌ئامانج بگرن".