به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی: راكیتیچ له‌ بارسا دڵخۆش نییه‌

دوای هاتنی گۆمێز هه‌ست به‌له‌قبوونی شوێنی ده‌كات

بەڕێوەبەری کارەکانی ئیڤان راکیتیچ لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت: راکیتیچ لە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دڵخۆش نییە.

چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی بارسێلۆنا بەفەرمی ئاندرێ گۆمێزی ناوەڕاستکاری پۆرتوگاڵی لە ڤالێنسیاوە گواستەوە ریزەکانی، میکێل سۆرۆس لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، راکیتیچ لە بارسێلۆنا دڵخۆش نییە و هەستدەکات بەپێی پێویست رێزی ناگیرێت و چەندان یانەی گەورەی ئەوروپی ئارەزوو دەکەن راکیتیچ یارییان بۆ بکات.

ئەم لێدوانانەی بەڕێوەبەری کارەکانی راکیتیچ لەکاتێکدان، بەپیێ سەرچاوەکانی میدیاکانی بەریتانیا چێڵسی ئینگلیزی ئامادەیە لە پێناوی بەدەستهێنانی تواناکانی راکیتیچ ٤٦ ملیۆن یۆرۆ بدات، کە لەوانەیە دوای گواستنەوەی گۆمێز، بارسێلۆنا لە ئاردا تووران و ئیڤان راکیتیچ یەکێکیان بەڕێبکات.