به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پارێزگاری هه‌ولێر پێشمه‌رگه‌ی دێرین سه‌ید كاكه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه
کوردستان
پارێزگای هه‌ولێر
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی
ئومێد خۆشناو
K24 – هەولێر:
به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، پارێزگاری هه‌ولێر پێشمەرگەی دێرین سەید کاکەی بەسەركرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، بەمەبەستی هەواڵ پرسین و دڵنیابوون لە تەندروستیان، ئه‌مشه‌و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، سه‌ردانی پێشمه‌رگه‌ی دێرین سه‌ید كاكه ده‌كات.
لە سه‌ردانه‌كه‌یدا پارێزگاری هه‌ولێر سڵاو هەواڵپرسینی سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی بە سەید کاکە گەیاند و ئامادەیی نیشاندا بۆ هەر داخوازییه‌كیان.
پارێزگاری هه‌ولێر هیوای تەندورست باشی بۆ سەید کاکە خواست و ناوبراویش سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی کرد، کە لە هەواڵی ئەوی پرسیوەتەوە. (هه‌روه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێردا ئاماژه‌ی بۆ كراوه).