بەهۆی هێرشێکی چەکداریەوە لەپارێزگای میسان دوو کەس کوژران و برینداربوون

پۆلیسی عێراقی
پۆلیسی عێراقی

K24 - هەولێر

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای میسان رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لە ناوەندی پارێزگای میسان دوو کەس کوژراون و برینداربوون.

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لەپارێزگای میسان بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، "چەکدارانی نەناسراو لەسەر ماتۆڕسکیلێک لە نزیک بازنەی ئافرەتان لە سەنتەری پارێزگاکە تەقەیان ئاراستەی دوو کەس کردووە، دەستبەجێ یەکێکیان کوژراوە، دووەمیشیان بە سەختی بریندار بووە، دواتر چەکدارەکان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێزێکی ئەمنی لە شوێنی رووداوەکە تەرمەکەیان گواستووەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری، هەروەها بریندارەکەش بۆ نزیکترین نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.