زانکۆی سەلاحەدین دەرفەتی خوێندن لە ئیتاڵیا بۆ قوتابییانی ماستەر و دکتۆرا دەرەخسێنێت

زانکۆی سەلاحەدین لەگەڵ سێ زانکۆی ئیتاڵی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکات
mm
mm

K24 - هەولێر:

زانکۆی سەلاحەدین لەگەڵ سێ زانکۆی بەناوبانگی ئیتاڵی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکات و رایدەگەیەنێت، قوتابییانی ماستەر و دکتۆرای تازە وەرگیراوی زانکۆکەیان دەتوانن لە یەکێک لەو سێ زانکۆ ئیتاڵیە بەشی پراکتیکی توێژینەوەکانییان بنووسن.

سامان عەبدوڵڵا بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە کوردستان24ی راگەیاند، پ.ی.د. كامه‌ران یونس محەممەد ئه‌مین، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لە رێكه‌وتی 19 - 21 ـی حەوتی 2023 زنجیرەیەک سەردانی بۆ سێ زانکۆی ئیتاڵیا ئەنجامداوە بە مەبەستی ئەوەی قوتابییانی تازە وەرگیراوی ماستەر و دکتۆرا بتوانن بەشی پڕاکتیکی تويژینەوەکانییان لە بەناوبانگترین زانکۆکانگ ئیتاڵیا بنووسن.

ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سەبارەت بەو بابەتە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەل ئەو زانکۆیانە واژۆ کردووە.

زانکۆ ئیتاڵییەکان بریتین لە:

1.  زانکۆی پاڤیا

2.  زانکۆی پیەمۆنتێ

3.   زانکۆی گاسترۆنۆمیل