کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

K24 – هەولێر

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی پلەی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو نزم دەبێتەوە.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 25/7/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەى گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی چوار شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ   .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 41 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 39پلەى سیلیزى

دهۆک : 40 پلەى سیلیزى

کەرکووک:  43 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 43 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 29 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  42 پلەى سیلیزى

سۆران:  41 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  44 پلەى سیلیزى