تۆم کروز: دەترسم بەهۆی زیرەکی دەستکردەوە کارەکەم لەدەست بدەم

تۆم کروز
تۆم کروز

K24 - هەولێر

ئەکتەری ئەمەریکی تۆم کروزی تەمەن 61 ساڵان، کە سەدان ملیۆن دۆلاری بەهۆی ناوبانگەکەیەوە بەدەستهێناوە، ترسی لە زیرەکی دەستکرد هەیە کە هەموو بوارەکانی گرتووتەوە.

تۆم کروز و ئەکتەرەکانی تری هۆڵیوود ترسیان لەوە هەیە کە رۆژێک لە رۆژان زیرەکی دەستکرد لە ماڵەوە بیانهێڵێتەوە بێکاریان بکات.

ئەستێرەکەی زنجیرەی فیلمی "Mission Impossible" باوەڕی وابوو کە بینەران زیاتر ئەکتەری راستەقینە دەبینن نەک هەر بەرهەمێکی دیجیتاڵی دەستکرد.

کروز هەفتەی رابردوو دەستێوەردانی کرد لە ناکۆکی نێوان ئەکتەرەکان و بەرھەمھێنەران لەسەر رۆڵی زیرەکی دەستکرد لە نواندندا، کە لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی لەو دیمەنانە دوور بکەونەوە.

هۆڵیوود بەردەوامە لە مانگرتن لەسەر نیگەرانییەکانی کرێکاران سەبارەت بە کاریگەرییەکانی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد.

ئەوان بەکارهێنانی دەستکردی زیرەک وەک هەڕەشەیەکی جددی دەبینن بۆ سینەما و تەلەفزیۆن.