سروە رەسووڵ: چەندین پلانمان داناوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی رووداوەکانی خنکان

سروە رەسووڵ، بەڕێوەبەری گشتی هەماهەنگی قەیرانەکانی وەزارەتی ناوخۆ
سروە رەسووڵ، بەڕێوەبەری گشتی هەماهەنگی قەیرانەکانی وەزارەتی ناوخۆ

K24 – هەولێر:

لەرۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی خنكان، بە سەرپەرشتی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و چەندین دامەزراوەی پەیوەندیداری حكومەتی ھەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەكی بەرفراوان بۆ رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی رووداوەكانی خنکان و گرتنەبەری رێكاری پێویست بەڕێوەچوو، لەوبارەوە  بەڕێوەبەری گشتی ھەماھەنگی و قەیرانەكانی وەزارەتی ناوخۆ، رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا پلانێكی بەرفراوان دارێژرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی رووداوەكانی خنکان لەوانە دانانی تابلۆ بۆ دیاریكردنی قۆڵایی ئاو و رێنماییەكانی مەلەكردن.

سروە رەسووڵ، بەڕێوەبەری گشتی هەماهەنگی قەیرانەکانی وەزارەتی ناوخۆ، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند،  ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانیان ئەنجامدا بە سەرپەرشتی رێبەر ئەحمەد، وەزیرای ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە دانانی پلانی سەرەکی بۆ ئەو شوێنانە و سەیرانگانەی کە ئاوی لێیە، بۆ ئەوەی زیاتر ژیانی هاووڵاتیان پاریزراو بێت و حاڵەتەکانی خنکان نەمێنێت.

هەروەها راشیگەیاند، لەگەڵ وەزیری ناوخۆ جەختمان لە پێگەیاندنی توانای مرۆیی و راهێنان بە خۆبەشان کردووەتەوە، هەروەها پالنێکمان داناوە بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە هاووڵاتییان بۆ ئەوەی لەناو  ئاوەکان مەلە نەکەن.

بەڕێوەبەری گشتی هەماهەنگی قەیرانەکان، ئاماژەی بەوەدا، وەزیری ناخۆ جەختی لەوە کردەوە لەسەر ئاستی هۆشیاری پێویستە پڕۆگرامی تایبەت دابنێن و کاری لەسەر بکرێت هەم لەسەر پێگەیاندنی توانای مرۆیی، جگە لە تیمەکان پێویستە ئەو توانایەیان هەبێت هەبێت هەروەها پێگەیاندنی خۆبەخشی ناوچەکان، وەزارەتی ناوخۆ لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو زۆر کاری لەسەر کردووە سەدان خۆبەخشی پێگەیاندووە، کە خۆبەصەکان رپڵیان هەبووە لە رزگارکردنی سەدان گەشتیار لە خنکان.

گوتیشی: ئێمە بینیمان لە کاتی لافاوەکان ئەو کارانەی کە خۆبەخشەکان ئەنجامیاندا نموونەیی بوو. کە وەزارەتی ناخۆ لە رێگەی خولەکانی بۆیان ئەو توانایانەی بۆ دروستکردبوون، هەروهە هەمان ئەو توانایانە کاریان لەسەر دەکرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی حالەتەکانی خنکان، رزگاربوونی کەسەکان و بەهاناوەچوون دروستبکرێت.

سروە رەسووڵ، باسی لەوەشکرد، بۆیە ئەم کۆبوونەوەمان ئەنجامدا بۆ ئەوەی کەیسێکی حالەتی خنکانی نەمێنێت لە هەرێمی کوردستان، هەروەها گوتی: لە کۆبوونەوەکە توانای مرۆیی و لۆجستیکی بە وردی باسی لێوە کراوە، هاوکات حاڵەتەکانی خنکان لە هەرێم لە چاو وڵاتان زۆر نییە و ئەمەش ماییەی خۆشحاڵییە.

بەڕێوەبەری گشتی هەماهەنگی قەیرانەکان، روونیکردەوە، باسمان لەوە کردەوە ئەو شوێنانەی کە سەرچاوە ئاوییەکانی لێیە بۆ لەمەودوا لەڕێگای تابلۆکان زیاتر هاووڵاتیان هۆشیار دەکرێنەوە قوڵی ئاوەکەشیان بۆ دیاریدەکرێت بۆ ئەوەی هاووڵاتییان ئاگەداربن و بزانن قوڵایی ئاوەکە چەندە ، هەروەها ئەو شوێنانەشی کە بۆ مەلە دەشێت پیشانی هاووڵاتیان دەدرێن.