قه‌زای خه‌بات.. منداڵێكی ته‌مه‌ن دووساڵان به تێزاب ده‌سووتێندرێت
K24 - هەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی نورا عه‌باسی ته‌مه‌ن دوو ساڵان، له‌لای داپیری و مامی جێده‌هێڵدرێت، به تێزاب ده‌سووتێندرێت.
ئه‌حمه‌د حه‌مه‌دئه‌مین مامی نورای ته‌مه‌ن دوو ساڵان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، نورا به تێزاب ته‌واوی جه‌سته‌ی سوتێندراوه و هه‌وڵدراوه تێزابه‌كه بكرێت به قورگییه‌وه، به‌ڵام به جه‌سته‌یدا رژاوه و ته‌واوی جه‌سته‌ی سووتاوه.
مامی نورا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "رووداوه‌كه له ناحییه‌ی رزگاری سه‌ر به قه‌زای خه‌بات كاتژمێر 9:37ـی شه‌وی رابردوو روویداوه، دۆخی ته‌ندروستی نورا ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمه‌رجنسی له‌هه‌ولێر خه‌وێندراوه".
گوتیشی: "له‌لایه‌ن ئێمه‌وه زانراوه ئاراسته‌ی تێزابه‌كه له كوێوه پێیداكراوه، به‌ڵام هێشتا ناتوانین كه‌س تۆمه‌تبار بكه‌ین".