پاتێل وەڵامی پرسیاری په‌یامنێری کوردستان24 له واشنتن له‌باره‌ی پێدانی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی به پێشمه‌رگه ده‌داته‌وه
K24 – هەولێر:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا وەڵامی پرسیاری په‌یامنێری کوردستان24 سەبارەت بە پێدانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی بە هێزەکانی پێشمەرگە دەداتەوە.
لە رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا بۆ ساڵی 2024 پێشنیاز کراوە، سیستەمی بەرگری ئاسمانی دژە مووشەک و درۆن، هەروەها راهێنانی تایبەت لەسەر سیستەمەکە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، دابینبکرێت.
عیسا حه‌سه‌ن په‌یامنێری كوردستان24 له واشنتن ده‌پرسێت: لیژنەی بەرگری کۆنگرێس لە رەشنووسی یاسای رێگەپێدانی بەرگری نیشتیمانی دارایی بۆ ساڵی 2024، پێشنیازیکرد، وەزارەتی بەرگری بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا پێویستە پلانێک بۆ دابینکردن سیستەم و پێدانی راهێنان بە هێزەکانی ئاسایشی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەسەر سیستەمی بەرگری دژی مووشەک، رۆکێت و درۆنەکان بکات. وەزارەتی دەرەوە تا چەند پشتیوانی لەم پێشنیازە دەکات؟
ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "من نامەوێت لەسەر بابەتێک قسە بکەم، کە هێشتا کارایە و کارکردن لەسەری بەردەوامە، پێشنیاز دەکەم لەسەر ئەم بابەتە پەیوەندی بە ئەندامە بەڕێزەکانی کۆنگرێس بکەن".
هه‌روه‌ها جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ر له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند، لە کاتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمه‌ریکا و عێراق لە واشنتن، بەرپرسانی ئەمریکا بەردەوام داوایان لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە ناکۆکییەکانی تایبەت بە بودجە و هایدرۆکاربۆن بە شێوازێک چارەسەر بکەن، کە سوودی بۆ گەلی عێراق و هەرێمی کوردستان هەبێت.