کەرنەڤاڵی رەنگ و سیرامیک لە هۆڵی کولتوری جیهان بەڕێوەچوو

K24 - هەولێر:

بەشی رۆشنبیری و هونەری زانکۆکانی جیهان، کەرنەڤاڵێکی رەنگ و سیرامیکی بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە پەیکەرتاشانی کورد و عەرەب بە میوانداری موزیکژەنان و هادی رەسوڵی گۆرانیبێژ ساز کرد.

ئەندازیار بورهان، خاوەن بیرۆکەی رێکخستنی ئەو چالاکییه هونەرییە بە کوردستان24ـی راگەیاند: "هەفتانە ناوەندە کولتوری و هونەرییەکەمان لە ئەنجامدانی چالاکی گۆرانی و موزیک و رۆشنبیری بەردەوامە، جگە لە بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵی کولتوری، لەم چالاکییەشدا ئامانجمان گرێدانی پەیوەندییەک بوو لە نێوان پەیکەرتاشانی کورد و نەتەوە جیاکاندا، کە بتوانین هونەری هەردوولا ئاوێتەی یەکتر بکەین و سوود لە ئەزموونی هونەرمەندانی خۆمان وەرگرین و پشتیوانی لە کار و بەرهەمەکانیان بکەین، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا خزمەت بە هونەری رەنگ و شێوەکاری بکەن لە هەرێمی کوردستان و فەرهەنگی کوردی بە گەلانی دنیا ئاشنا بکەن".

لە پێشانگاکەدا، کە دەیان پەیکەری بچووک و رەنگاورەنگ، کە گوزارشت بوون لە سەلیقە و داهێنانی پەیکەرتاشان خرایە روو، بەشێکیش لە پەیکەرەکان بە واتای نوقم بوون بوو لە سەختی و ئازارەکانی ژیان و گەڕانەوەیەک بوو بۆ مێژووی هاوچەرخ و سەرهەڵدانی هونەر و کلتوربوو لە نێو کورد و نەتەوە جیا جیاکاندا لە چوارچێوەی خوارووی عێراقدا.

ە
د
ت