کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیەندرا
رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیەندرا

K24 – هەولێر

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکان لە رۆژی پێنجشەممەوە جارێکی تر پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.

وەک لە راپۆرتی کەشناسی ئاماژەی پێکراوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەى گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 42 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 40 پلەى سیلیزى

دهۆک: 41 پلەى سیلیزى

کەرکوک :  44 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 42 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 30 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  43 پلەى سیلیزى

سۆران :  40 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  45 پلەى سیلیزى