دژی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار له‌به‌رده‌م بانكی ناوه‌ندی خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو
K24 - هەولێر:
دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر به دیناری عێراقی، له‌به‌رده‌م بانكی ناوه‌ندی عێراق، لە بەغدا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو.
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، له‌دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار كه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ره‌وش و ژیان و بازاڕی ناوخۆی عێراق دروستكردووه، سه‌دان كه‌س له‌به‌رده‌م بانكی ناوه‌ندی عێراق گردبوونه‌وه و داوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی خێرا بۆ جێگربوونی به‌های دراوه‌كانیان ده‌كرد.
دوای سزادانی 14 بانكی عێراقی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مەریكا به‌وه‌ی كاری سپیكردنه‌وه‌ی پاره و به‌قاچاخ بردنی دۆلاریان بۆ وڵاتانی دراوسێ ئه‌نجامداوه، رۆژانه به‌های دینار به‌رانبه‌ر به دۆلاری ئه‌مەریكی روو له دابه‌زینه و ئه‌مڕۆ 100 دۆلاری ئه‌مریكی له‌سه‌رووی 155 هه‌زار دیناری عێراقیه‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هەر ئەمڕۆ، بەشیر حەداد، جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەمیانی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 10:00ی کوردستان24 گوتی: بانکی ناوەندی تا ئێستا نەیتوانیوە پرسی بە قاچاخ بردنی دۆلار بۆ دەرەوە و بابەتی سپیکردنەوەی پارە چارەسەر بکات، بۆیە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا تا کۆتایی دانانیشێت، تەماشای حکومەتی عێراقی و بانکی ناوەندی بکات تا بزانێت چی دەکەن، ئەمجارە هیچ دوور نییە، ژمارەیەکی دیکە لە بانکەکان سزا بدرێن.
بە بۆچوونی جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەگەر بانکی ناوەندی هەر نەتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات، ئەمجارە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای دەدات.