مانگی رابردوو لە هەر کاتژمێرێکدا 8 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق تۆمار کراوە

هاوسەرگیری
هاوسەرگیری

K24 - هەولێر:

بە گوێرەی ئامارێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بۆ مانگی حوزەیرانی 2023، لە هەر کاتژمێرێکدا 8 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق تۆمار کراوە.

ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق بۆ مانگی حوزەیرانی 2023 دەریدەخەن کە تەنها لەو مانگەدا 25،687 گرێبەستی هاوسەرگیری و 5,880 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە.

ئامارەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئاماری دادگای کەرکووک و 15 پارێزگای عێراقی تێدایە.

سەبارەت بە ئاماری 2022، لە هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێسدا هاتووە، ساڵی رابردوو 73 هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق تۆمارکراوە، بەگوێرەی داتاکان بەراورد بە ساڵانی پێشوو رێژەکە بەرزبووەتەوە.

ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق بۆ مانگی حوزەیرانی 2023
ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق بۆ مانگی حوزەیرانی 2023