به فه‌رمی، سام ئالاردایس بووه راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند
دوای دوورخستنه‌وه‌ی رۆی هۆدسۆن، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند به فه‌رمی سام ئالاردایسی به راهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند ده‌ستنیشان كرد.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی هه‌واڵی ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌لاردایسی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ تا 2018 له شوێنی رۆی هۆدسۆن راگه‌یاند.
ئالاردایسی ته‌مه‌ن 61 ساڵ، پێشتر وه‌ك به‌رگریكار و ناوه‌ڕاستكاریش یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند كردووه، راهێنه‌ری یانه‌كانی بۆڵتۆن، بلاكپوول، نیوكاسڵ یونایتد و ویستهام بووه، وه‌رزی رابردووش راهێنه‌ری یانه‌ی ساندێرلاند بووه، هه‌ڵبه‌ت خاوه‌نی هیچ ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره نه‌بووه.