ئالڤێس نایابترین یانه‌ی سه‌رووی زه‌وی دیاریی ده‌كات
به‌رگریكاره به‌رازیلییه‌كه‌ی پێشووی بارسێلۆنا له نوێترین لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هیچ یانه‌یه‌ك هێنده‌ی بارسا نایاب و جیاواز نییه.
ئالڤێس له لێدوانێكدا بۆ لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، ده‌ڵێت: بارسا تیپێكه پڕ له سۆز و میهره‌بانی و خۆشه‌ویستی، باشترین و نایابترین یانه‌ی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌یه.
ئالڤێس دوای 8 ساڵ له یاریكردن بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی خانمه پیره‌كه‌ی شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا كرد، ده‌شڵێت: پێموایه ده‌توانم له یانه‌ی یوڤێنتۆسیش كاتێكی خۆش به‌سه‌ر بببه‌م، چونكه ئه‌وانیش مامه‌ڵه‌یه‌كی باش له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان ده‌كه‌ن.
دانی ئالڤێسی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، له هاوینی 2008 دوای شه‌ش ساڵ یاریكردن بۆ یانه‌ی سێڤییا، ریزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ی جێهێشت به‌ره‌و بلاوگرانا هات، هه‌ڵبه‌ت چه‌ندان ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه برده‌وه.