كچه سه‌رنج راكێشه‌كه‌ی ترامپ له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی باوكی چ ئه‌ركێكی پێ سپێردراوه؟
K24 - هه‌ولێر:
پێده‌چێت ئیڤانكا ترامپ، كچی كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، رۆڵێكی گرنگی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه پێ سپێردرابێت، به‌تایبه‌تیش دوای ده‌ركه‌وتنه به‌هێزه‌كه‌ی، له‌میانی كۆنگره‌ی پارتی كۆمارییه‌كان، له كلیڤلاندی ویلایه‌تی ئۆهایۆ.
ئیڤانكای ته‌مه‌ن 34 ساڵ، خانمه خاوه‌نكار، زۆر له باوكی نزیكه و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، له كۆنگره‌ی كۆمارییه‌كان، ئه‌ركی ناساندنی دۆناڵد ترامپی پێ سپێردرابوو، وه‌ك تاكه كاندیدی پارتی كۆمارییه‌كان، بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له 2016، كه به هه‌زاران نوێنه‌ری حزبه‌كه، ئاماده‌ی بوون.
ئیڤانكا دووپاتی كرده‌وه، باوكی هه‌وڵ دابینكردنی مووچه‌ی یه‌كسان ده‌دات بۆ ژنان و پیاوان و هاوكات هه‌وڵی هاوكاریكردنی ژنانی ماڵه‌وه‌ش بدات، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و پرسه گرنگانه‌ی زۆركه‌م له‌لایه‌ن كاندانه‌وه باسی ده‌كه‌ن.
ئیڤانكا له ماوه‌ی ناساندنی باوكی، وه‌ك كاندیدی كۆمارییه‌كان، گوتی: "ترامپ ته‌نها هێز و توانای پێویستی نییه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆك، به‌ڵكو خاوه‌ن سۆز و میهره‌بانییه‌كی زۆره كه وایكردووه ببێته ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی وڵات پێویستی پێیه‌تی".
هه‌روه‌ها گوتی: " وه‌ك زۆرێك له هاوته‌مه‌نه‌كانم، خۆم وه‌ك كۆماری یان دیموكراتی دانانێم، به‌ر له‌وه‌ی بێمه سه‌ر ئه‌و باسه، پێمخۆشه به‌ر له هه‌موو شتێك سه‌رجه‌م خانمه ده‌نگده‌ره‌كان دڵنیابكه‌مه‌وه، كه به شێوه‌یه‌كی گشتی متمانه‌یان به بازرگانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان نییه".
ئیڤانكا گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ترامپ ببێته سه‌رۆك، كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی رسوماتی باخچه‌ی ساوایان ده‌كات و هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ركردنی بۆ هه‌موو كه‌سێك ده‌دات و هاوكات كار بۆ دابینكردنی مووچه‌ی یه‌كسان ده‌دات بۆ ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی كاره‌كانی وه‌كو یه‌كه و مووچه‌كانییان جیاوازی هه‌یه".
ئیڤانكا، كه دایكی سێ منداڵه گوتیشی: "گۆڕانكاری ته‌نها له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌م نابێت، به‌ڵكو له پیاوێكه‌وه دێت كه هه‌موو ژیانی كارێكی كردووه له‌لای هه‌مووان ئه‌سته‌م بووه".
دۆناڵد ترامپ، ملیاردێر و گه‌وره بازرگانی ئه‌مه‌ریكی، هه‌فته‌ی رابردوو، وه‌ك كاندیدی سه‌ره‌كی پارتی كۆمارییه‌كی ئه‌مه‌ریكا، بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2016ی ئه‌و وڵاته دیاریكرا، بڕیاریشه رۆژی 8ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2016 هه‌ڵبژاردنه‌كه ئه‌نجام بدرێت.