فه‌ره‌نسا چه‌كی قورس ده‌داته‌ سوپای عێراق

K24 - هه‌ولێر:

فرانسوا هۆلاند سەرۆك کۆماری فەرەنسا، ئاشكرای كرد، وڵاتەكەی ھەوڵەكانی چڕتر دەكاتەوە بۆ رووبەرووبوونەوەی داعش و گێڕانی رۆڵێكی كاراتر لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

بۆ ئەو مەبەستەش جەختیكردەوە له‌ مانگی داھاتوودا، وڵاته‌كه‌ی چەكی قورس رادەستی سوپای عێراق دەکات و گوتیشی: "فڕۆکەهەڵگری شارل دیگۆل، چالاکییەکانی دەست پێدەکات".

سەرۆککۆماری فەرەنسا روونیکردەوە، مووشەکی دوورهاوێژ رادەستی سوپای عێراق دەکات بۆ شەڕی داعش و دەستپێکردنی شەڕی مووسڵ.