هێمن میرانی: كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایش به‌پێی سیسته‌مێك چه‌كه‌كانیان له شوێنی كاركردنیان به‌جێده‌هێڵن
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی كاره‌كانیدا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوان و دانانی سنوورێك بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت، بڕیاری داوه هێزه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ له كاتی پشووی ماڵه‌وه‌یاندا چه‌كه‌كانیان له شوێنی كاركردنیان به‌جێبهێڵن، هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگده‌گه‌یه‌نێت، پڕۆسه‌یه‌كی دیكه‌شیان ده‌ستپێكردووه.
هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن و پێویستیان به هه‌ڵگرتنی چه‌كه، له كاتی ده‌وام چه‌كیان پێیه و كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه چه‌كه‌كه‌ی به‌جێده‌هێڵیت و تۆمار ده‌كرێت.
گوتیشی ده‌ستیان به پڕۆسه‌یه‌كی دیكه كردووه بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه كارمه‌ندی هێزه‌كانی ئاسایشن، به‌ڵام كاری مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن، واته له به‌شه مه‌ده‌نییه‌كانی ئاسایش كار ده‌كه‌ن و فه‌رمانبه‌رن، چه‌كیان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه.
رۆژی (دووشه‌ممه 24ـی ته‌ممووزی 2023) هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له 21ـی ته‌ممووزه‌وه كۆتایی به ماوه‌ی تۆماركردنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت هاتووه و ئێستا كه‌وتوونه‌ته ناو قۆناغی جێبه‌جێكردنی یاسای چه‌ك، گوتیشی، له‌مه‌ودوا ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له سه‌ره‌تاوه له داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌ست به جێبه‌جێكردنی یاساكه ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ روونیشیكرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ له‌مه‌ودوا چه‌كه‌كانیان له جبه‌خانه‌كانیان داده‌نێن، ئه‌وانه‌شی تا ئێستا به‌هۆی رێككاری ته‌كنیكییه‌وه جبه‌خانه‌یان بۆ دروست نه‌كراوه به‌هۆی پسووله و پێناسه‌ی تایبه‌تییه‌وه چه‌كه‌كانیان هه‌ڵده‌گرن و ئینجا ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه و چه‌كه‌كانیان له ماڵه‌وه له شوێنی تایبه‌ت هه‌ڵده‌گرن و به چه‌كه‌وه ده‌رناچن، هه‌روه‌ها گوتی، هه‌ر كه‌سێك له‌مه‌ودوا به چه‌كه‌وه بگیردرێت، سزا ده‌درێت و به‌گوێره‌ی مادده‌ی 15ـی یاسای چه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
روونیشیكرده‌وه، مادده 15 له دوو بڕگه پێكهاتووه، بڕگه‌ی یه‌ك باس له‌وه ده‌كات هه‌ر كه‌سێك چه‌كێكی بێمۆڵه‌ت یان تفاقه‌كه‌ی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر فیشه‌كێكیش بێت، به ده‌ستییه‌وه بگیردرێت، ده‌ستگیر ده‌كرێت و دۆسیه‌ی یاسایی له دژ ده‌كرێته‌وه و به بڕیاری دادگا ماوه‌ی ساڵێك تاوه‌كو سێ ساڵ به‌ند ده‌كرێ و به بڕی دوو تاوه‌كو پێنج ملیۆنیش پێبژاردنی بۆ ده‌كرێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه خاڵی دووه‌می مادده‌ی 15 تایبه‌ته به به‌شداریكردن له هه‌ر جۆره خۆپیشاندانێكی ئاشتییانه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر كه‌سێك به چه‌كێكی مۆڵه‌تدراویش به‌شداری له خۆپیشاندان بكات، رووبه‌ڕووی سزای به‌ندكردن ده‌بێته‌وه كه ماوه‌كه‌ی له سێ ساڵ كه‌متر نییه و پێبژاردنی داراییشی بۆ ده‌كرێت. روونیشیكرده‌وه، هه‌ر كه‌سێكیش به چه‌كێكی بێمۆڵه‌ت به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كان بكات سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت به‌شێوه‌یه‌ك حه‌وت ساڵ زیندانی ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، به‌پێی مادده‌ی 12ـی یاسای چه‌ك، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له دوای 21ـی ته‌ممووز بۆ ماوه‌ی دوو مانگ بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر چه‌كه‌كه‌ی تۆمار نه‌كردووه، سه‌ردانی بنكه‌كانی پۆلیس بكات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بناسێت و مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتنی پێ بدرێت، گوتیشی، دوو جۆر مۆڵه‌ت هه‌یه، یه‌كێكیان مۆڵه‌تی ده‌ستداری چه‌كه، كه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه و هاووڵاتی بۆی هه‌یه داواكاری پێشكه‌ش به پارێزگا یان ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ یاخود وه‌زاره‌تی ناوخۆ بكات، ئه‌و مۆڵه‌ته بۆ ئه‌وه‌یه كه هاووڵاتییه‌كه ته‌نیا مۆڵه‌تی چه‌كی هه‌یه له ماڵه‌وه، به‌ڵام بۆی نییه ده‌ریبهێنێت، به‌ڵام مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌ك جۆرێكی دیكه‌یه.
هێمن میرانی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه هه‌ر كه‌س ده‌یه‌وێ سوود له ماوه‌ی ئه‌و دوو مانگه وه‌ربگرێت، ده‌بێت سه‌ردانی پارێزگا بكات داواكاری بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت پێشكه‌ش ده‌كات، دوای پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كه‌ی هه‌تاوه‌كوو دوو مانگ بۆی نییه چه‌ك هه‌ڵبگرێت، تاوه‌كوو مۆڵه‌ته‌كه‌ی بۆ ده‌رده‌چێت.
به گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی رابردوودا تاوه‌كو 21ـی ته‌ممووزی 2023، 17 هه‌زار و 49 پارچه چه‌كی بێمۆڵه‌ت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه تۆمار كراون.
پێشتر هێمن میرانی له 11ـی نیسانی 2023، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، رایگه‌یاند، دام و ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هاوشێوه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، هێزه‌كانی ئاسایش، زێره‌ڤانی و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، راسپێردراون كه چه‌كی مۆڵه‌تداریش لای خۆیان رێكبخه‌نه‌وه، بۆ نموونه كارمه‌ندانی ئه‌و ده‌زگایانه چه‌ك نه‌به‌نه ماڵه‌وه.