کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

.
.

K24 – هەولێر

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە رۆژانی رابردوو بەرز دەبێتەوە.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/7/2023، ئاسمان ساماڵ بە گشتی دەبێت، پلەى گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، رۆژی هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچەکانی باشووری خۆرئاوای هەرێم ئەگەری کەمێک چالاک بوونی با هەیە بۆ سەروی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

کەشناسی راشیگەیاندووە، پلەی گەرما بەرز بوونەوەیەکی کەم بە (1-2) پلە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ   .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 44 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 42پلەى سیلیزى

دهۆک :42 پلەى سیلیزى

کەرکوک:  44 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 42 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 31 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  43 پلەى سیلیزى

سۆران:  39 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  45 پلەى سیلیزى