دوای ھەشت ساڵ لەتیرۆرکردنی سۆرانی مامە حەمە به‌رپرسانی ئه‌منی كه‌ركووك چی ده‌ڵێن؟
كه‌ركووك:
دواى هه‌شت ساڵ له‌تیرۆركردنى ڕۆژنامه‌نووس سۆرانى مامه حه‌مه له‌شارى كه‌ركوك تا ئێستا ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى كه‌ركوك هیچ كه‌سێكیان به‌تۆمه‌تى كوشتنى ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه ده‌ستگیرنه‌كردووه‌و به‌رپرسێكى ئاسایشى یه‌كێتییش ده‌ڵێت؛ هیچ كه‌س و لایه‌نێك تۆمه‌تبار نیه به كوشتنى ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه، به‌رپرسى لقى كه‌ركوكى سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانیش باس له‌وه ده‌كات؛ تا ئێستا هیچ سكاڵایه‌ك له‌سه‌ندیكاكه‌ى ئه‌و نيیه له دۆسیه‌ى تیرۆركردنه‌كه‌ى سۆراندا.
هه‌شت ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر تیرۆركردنى ڕۆژنامه‌نووس سۆرانى مامه حه‌مه و له ساڵیادى تیرۆركردنه‌كه‌ى به‌رپرسانى ئه‌منى كه‌ركوك ده‌ڵێن؛ تا ئێستا دۆسیه‌كه‌ى له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى پۆلیسى كه‌ركوك به‌كراوه‌ی ماوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانى ته‌واو نه‌بوونه.
له‌سه‌ره‌تایى تیرۆركردنه‌كه‌ى به‌رپرسانى ئه‌منى كه‌ركووك، به‌كه‌س و كاره‌كه‌یان وت، كه ژماره‌یه‌ك كه‌سیان ده‌ستگیركردووه له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌و پێش سێ ساڵ, به‌ڕێوبه‌رى گشتى پۆلیسى كه‌ركووك, باسى له‌وه كرد كه سه‌ره‌داوێكیان ده‌ستكه‌وتووه, سه‌ربارى هه‌موو هه‌وڵه‌كان, به‌ڵام دۆسیه‌كه به‌ناڕوونى ماوه‌ته‌وه، ئه‌م به‌رپرسه‌ى ئاسایشى یه‌كێتى له كه‌ركووك ده‌ڵێت؛ تا ئێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر دۆسیه‌ى تیرۆركردنى ڕۆژنامه‌وان سۆرانى مامه حه‌مه ده‌ستگیرنه‌كراوه.
سۆرانى مامه حه‌مه له‌دایكى بووى ساڵى 1982ى كه‌ركوكه‌و له‌ساڵى 2003ه‌وه ده‌ستى كرد به‌كارى ڕۆژنامه‌نووسى كردووه‌و له‌ساڵى 2008 به‌وته‌ى ده‌زگا و به‌رپرسانى ئه‌منى له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه له‌پێش ماڵه‌كه‌ى خۆى درایه به‌ر ده‌ستڕێژى گولله‌و كوژرا.