ژنێک لە کەرکووک بۆ ماوەی مانگێک لەلایەن دایک و باوکییەوە بە زنجیر و قوفڵ دەبەسترێتەوە
K24 - کەرکووک:
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و لەترسی ئەوەی لە دەستیان هەڵنەیەت، ژنێک لە کەرکووک لەلایەن دایک و باوکییەوە بۆ ماوەی مانگێک بە زنجیر و قوفڵ دەبەسترێتەوە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بە کوردستان24ـی راگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە ژنێک لەدەستی خێزانەکەی رزگاربکەن کە بۆ ماوەی مانگێک لەنێو ماڵی خۆیاندا بە زنجیر و قوفڵ بەسترابووەوە.
ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس گوتیشی: هۆکاری بەستنەوەی ئەم ژنە لەلایەن خانەوادەکەیەوە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و لەترسی ئەوە ژنەکە لەدەستیان هەڵنەیەت بەم شێوەیە بەستویانەتەوە.
لە ئێستادا ئەم ژنە لەلایەن بەشی چاودێری خێزانی پۆلیسی کەرکووکەوە چاودێری دەکرێ و لێکۆڵینەوەش لەگەڵ دایک و باوکی دەکرێت.