سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە تەمەر رەمەزان دەکات

سەرۆک بارزانی
سەرۆک بارزانی

K24 – هەولێر:

سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆی لە تەمەر رەمەزان، پارێزگاری پێشووتری دهۆک دەکات بەهۆی کۆچی دوایی برازایەکییەوە.

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە (27ـی تەمموزی 2023) سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە سەرەخۆشیی لە تەمەر رەمەزان کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (میرەڤان ئەیوب رەمەزان)ـی برازای و هاوخەمیی خۆی پێڕاگەیاند.

دەقی راگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی:

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە تەمەر ڕەمەزان دەکات

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە  27ـی تەمموزی 2023، سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە سەرەخۆشیی لە بەڕێز تەمەر ڕەمەزان کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (میرەڤان ئەیوب ڕەمەزان)ـی برازای و، هاوخەمیی خۆی پێ ڕاگەیاند.