سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆکی ئیمارات دەکات

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ئیمارات
سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ئیمارات

K24 - هەولێر:

سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شێخ سەعید بن زاید ئال نهیان، سەرەخۆشی لە سەرۆکی ئیمارات دەکات.

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممە (27ی تەمموزی 2023) سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی  پرسەنامەیەک بۆ شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان، سەرۆکی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو، سەرەخۆشی لە سەرۆکی ئیمارات کرد بۆ کۆچی دوایی (شێخ سەعید بن زاید ئال نهیان)ـی برای کە بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.

دەقی راگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی:

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆکی ئیمارات دەکات

رۆژی پێنجشەممە 27ی تەمووزی 2023 سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی پرسەنامەیەک بۆ شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان سەرۆکی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو، سەرەخۆشی لە سەرۆکی ئیمارات کرد بۆ کۆچی دوایی (شێخ سەعید بن زاید ئال نهیان)ـی برای کە بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەستدا.