به‌رنامه‌ی له‌سه‌رووی ناكۆكییه‌كانه‌وه تاووتوێی رێككه‌وتننامه‌ی لۆزان ده‌كات

K24 – هەولێر:
سه‌د ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی لۆزاندا تێده‌په‌ڕێت، كه به‌هۆیه‌وه كورد له گه‌یشتن به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بێبه‌ش كرا، كه پێشتر له رێككه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ردا به‌شێكی بۆ دیاریكرابوو، به‌رنامه‌ی ئه‌مجاره‌ی "له‌سه‌رووی ناكۆكییه‌كانه‌وه" كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د زاوێته‌ییه‌وه له كوردستان24 پێشكه‌ش ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ئازاد جوندیانی، سیاسه‌تمه‌دار و محه‌ممه‌د كاكه‌سوور، شاره‌زای مێژووی كورد و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه و ره‌هه‌نده سیاسی و مێژووییه‌كانی ده‌كات.
له سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كه‌دا ئازاد جوندیانی، سیاسه‌تمه‌دار ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له زۆربه‌ی رێككه‌وتننامه و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ته‌نانه‌ت له سیڤه‌ریش ئه‌گه‌ر وردتر لێی بڕوانرێت، مادده‌یه‌ك له ئارادا نییه بیسه‌لمێنێت ده‌وڵه‌ت بۆ كورد دروست بكرێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی تێیدا هاتووه ته‌نیا بریتی بووه له دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی حوكمی زاتی بۆ كورد، كه ئه‌مه له لۆزان به یه‌كجاری كۆتایی پێهینرا. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا بوو جۆرێك له ریفراندۆم له ناوچه كوردییه‌كان له باشووری كوردستان ئه‌نجام درا، به‌ڵام ته‌نیا بۆچوونی ده‌سته و ده‌سته‌بژێرێكی كۆمه‌ڵگایان له بژارده‌ی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به ئایینده‌ی ناوچه كوردییه‌كان ده‌رببڕن. به بۆچوونی ئازاد جوندیانی ئه‌وه پێی ناگوترێت ریفراندۆم، چونكه ریفراندۆم پڕۆسه‌یه‌كی گشتگیر و فراوانه و هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و بۆچوونی هه‌ریه‌كێكیان به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت.
به بۆچوونی جوندیانی رێككه‌وتننامه‌ی لۆزان له به‌رژه‌وه‌ندی توركیا بوو، به‌شێوه‌یه‌ك به‌ر له رێككه‌وتننامه‌كه، په‌رله‌مانێك له توركیا دروست كرا، كه له‌و په‌رله‌مانه‌دا هه‌موو ئه‌و توركانه‌ی واژۆیان له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ر كردبوو، واژۆكانیان و ره‌گه‌زنامه‌كانیان لێ وه‌رگیرایه‌وه.
جوندیانی قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد، دوو ئاراسته هه‌یه بۆ هه‌ڵوێستی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به كورد و به‌شداریپێنه‌كردنی كورد له لۆزان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه سیڤه‌ر، كه یه‌كێك له‌و ئاراستانه په‌یوه‌ندی به ره‌هه‌ندێكی مێژوویی دووره‌وه هه‌یه، ئه‌ویش بابه‌تی سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌یووبییه و ئینگلیزه‌كان ره‌نگه له‌و گۆشه‌نیگا مێژووییه‌وه تا راده‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد و پرسه‌كه‌ی بكه‌ن، واته به‌رپرسیاریه‌تی له ئه‌ستۆی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به كورد هه‌ڵده‌گرن، گوتیشی ئاراسته‌ی دووه‌م سه‌باره‌ت به‌و پرسه، په‌یوه‌ندی به شێخ مه‌حمووده‌وه هه‌یه، كه به‌شێك پێیان وایه به‌ریتانیا له‌و باره‌یه‌وه هیچی ناكه‌وێته ئه‌ستۆ و ئۆباڵی نه‌بوونی كورد به ده‌وڵه‌ت ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی شێخ مه‌حموود، له كاتێكدا شێخ مه‌حموود ده‌سه‌ڵات و ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی سنووردار بوون و ته‌نانه‌ت نه‌گه‌یشتووه‌ته هه‌ڵه‌بجه‌ش. جوندیانی جه‌ختیشكرده‌وه، به‌رتیانییه‌كان ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان بووایه پشتگیری له دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی بكه‌ن، له توانایاندا بوو ئاڵته‌رناتیڤ بۆ شێخ مه‌حموود دابنێن و ئه‌و پاساوه نه‌هێڵن، به‌ڵام دیاره له بنه‌ڕه‌تدا نیاز و مه‌به‌ستێكی له‌و شێوه‌یه‌یان بۆ كورد نه‌بووه و هیچ پڕۆژه‌یه‌كی به‌ریتانیا بۆ كورد له ئارادا نه‌بووه.
جوندیانی باسی له‌وه كرد، له‌دوای رێككه‌وتننامه‌ی لۆزان ئاستی هۆشیاری كوردی به‌رز بووه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك بۆ له‌مه‌ودوا شه‌ڕی لۆزانی ده‌كرد و دژایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر ده‌رده‌بڕی، كه ئه‌وه ده‌ریده‌خات كورد به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره هۆشیار بووه‌ته‌وه و پێی ناوه‌ته ناو خه‌باتێكی نوێ.
دوارت محه‌ممه‌د كاكه‌سوور، شاره‌زای مێژووی كورد و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه ئه‌گه‌ر له رووی زانستی و بابه‌تییه‌وه له رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بڕوانرێت، روون ده‌بێته‌وه كه هیچ یه‌كێك له سیڤه‌ر یان لۆزان له دژی كورد مۆر نه‌كراون، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و رێككه‌وتننامه و په‌یماننامانه له كورد گه‌وره‌تر بوون و ره‌هه‌ندی نێوده‌وڵه‌تییان هه‌بووه، گوتیشی، كورد ده‌وڵه‌ت نه‌بووه، بۆیه نه‌یتوانیوه رێككه‌وتننامه یان په‌یماننامه مۆر بكات، چونكه په‌یماننامه و رێككه‌وتننامه له‌نێوان دوو وڵات یان زیاتر ده‌كرێت، كه‌واته كورد ده‌وڵه‌ت نه‌بووه تاوه‌كوو بكه‌وێته ناو پڕۆسه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه، یان به دیوێكی دیكه ده‌كریت بگوترێت كورد هێزی نه‌بووه، كه زیاتر له هێز بریتییه له‌و هێزه یاساییه‌ی ده‌بێت بۆ به‌شداریكردن له رێككه‌وتننامه و په‌یماننامه‌كاندا له ئارادا بێت.
روونیشیكرده‌وه، رێككه‌وتننامه‌ی لۆزان پاشخانێكی زووتری هه‌یه، كه ئه‌ویش رێككه‌وتننامه‌ی سایكس – پیكۆیه، ئه‌ویش له خۆیدا خاوه‌نی بابه‌تێكی دیكه كه بریتییه له بابه‌تی پرسی رۆژهه‌ڵات، كه دیاره پرسی رۆژهه‌ڵاتیش له ناواخنیدا هه‌ڵگری ره‌هه‌ندی ململانێی وڵاتانی ئه‌وروپایه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عوسمانی، كه له‌و نێوه‌نده‌شدا رووسیا چه‌ند جارێك خۆی نزیكی ئه‌و باسه كردووه‌ته‌وه و هه‌وڵی جیددی هه‌بووه بۆ له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، به‌ڵام به‌ریتانیا رێگر بوو له رووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه، نه‌خاسمه له سه‌ده‌كانی هه‌ژده و نۆزده، كه به‌ریتانیا بڕوای وابوو به رووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی زۆربه‌ی خاكه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی رووسیا، كه ئه‌مه‌ش به لای به‌ریتانیاوه په‌سند نه‌بوو، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ریتانیا تاوه‌كو هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له 1914 له‌سه‌ر ئه‌و رێباز و ستراتیژییه‌ی به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگه‌كه، ده‌وڵه‌تی عوسمانی چووه پاڵ ئه‌ڵمانیا و كه‌وته به‌ره‌ی دژ به به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و هاوپه‌یمانه‌كانی، بۆیه له‌و سۆنگه‌یه‌وه به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا بڕیاریان دا كۆتایی به ده‌وڵه‌تی عوسمانی بهێنن.
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه ساڵی 1916 كاتێك سایكس – پیكۆ مۆر كرا، له‌وێوه بڕیار درا كاتێك ده‌وڵه‌تی عوسمانی كۆتایی پێ ده‌هێنرێت، ئه‌و ناوچه ناتوركانه‌ی له‌ژێر ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا بوون، دابه‌ش بكرێن. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كاتێك سایكس – پیكۆ مۆر كرا، هێشتا ده‌وڵه‌تی عوسمانی مابوو و به‌هێزیش بوو. به‌گشتی له‌وه‌وه روون ده‌بێته‌وه، سایكس – پیكۆ، پڕۆڤه‌ی یه‌كه‌می دابه‌شكردنی ئه‌و ناوچانه بوو، كه كوردیشی له‌خۆگرتبوو. باسی له‌وه‌ش كرد، دوای ئه‌وه‌ی جه‌نگی یه‌می جیهانی كۆتایی پێ هات، ده‌وڵه‌تی عوسمانی كه‌وت، بۆیه له ساڵی 1920ـدا هه‌موارێك به‌سه‌ر سایكس – پیكۆدا روویدا، كه ئه‌ویش بریتی بوو له رێككه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ر و كۆتایی به هه‌موو ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموون و كاریگه‌ری و فراوانخوازییه‌كی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هێنا، سوودمه‌نده‌كانی سیڤه‌ریش خودی وڵاتانی ئه‌وروپی، ئه‌رمه‌نه‌كان، یۆنانه‌كان و كورد بوون.
ناوبراو ئه‌وه‌ی به‌بیر هێنایه‌وه كه له سیڤه‌ردا چه‌ند ئه‌گه‌رێك دانرابوو، له‌وانه دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی حوكمی زاتی بۆ كورد، كه ئه‌ویش وابه‌سته‌ی كۆمه‌ڵیك مه‌رجی پێشوه‌خته بوو، له‌وانه یه‌كگرتوویی ناوخۆیی كورد، دواتریش رازیبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی له‌میانی به‌رجه‌سته‌بوونی ئه‌و دوو مه‌رجه و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ش، كه یه‌كێكی دیكه ئه‌نجامدانی راپرسی بوو، ئه‌وا له ئایینده‌دا ده‌وڵه‌تێك بۆ كورد دابمه‌زرێنرێت. گوتیشی، كورد ئه‌و كات یه‌كگرتوو نه‌بوون، به‌تایبه‌تی كه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌وه یه‌كلایی بووبووه‌وه، ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان كه به ده‌ست سمكۆی شكاكه‌وه بوو، له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كان بوو، هاوكات له باشووری كوردستان شێخ مه‌حموود خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و بڕیاری كورد بوو، كه ئه‌ویش به جۆرێك له جۆره‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌رێنی و گونجاوی له‌گه‌ڵ توركه‌كان هه‌بوو و هیچ كات به‌ریه‌كه‌وتن و ململانێ له‌نێوانیاندا له ئارادا نه‌بووه، سه‌باره‌ت به باكووری كوردستانیش بڕیاری كورد له‌و به‌شه، به ده‌ست بنه‌ماڵه‌ی شه‌مزینی و به‌درخانییه‌كانه‌وه بوو، كه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێكی بێ ناونیشان بوون.
محه‌ممه‌د كاكه‌سوور به گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژووی پێش لۆزان، قسه‌ی له‌باره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان عێراق و به‌ریتانیا كرد له ساڵی 1922ـدا، واتا ساڵێك به‌ر له مۆركردنی لۆزان، كه به‌یه‌كه‌وه داوا له شێخ مه‌حموود ده‌كه‌ن سه‌ردانی به‌غدا بكات به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی له چوارچێوه‌ی عێراقدا، به‌ڵام شێخ مه‌حموود ناچێته به‌غدا و ئه‌و ده‌رفه‌ته له ده‌ست چوو. گوتیشی، به هه‌مان شێوه كوردی باكوور كه زیاتر له‌ژێر كاریگه‌رییه‌كانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی شه‌مزینه‌كان و به‌درخانییه‌كاندا بوون، ئه‌وانیش خاوه‌نی هێزێكی شیاو نه‌بوون، تاوه‌كو بتوان هه‌موو كوردی باكوور به ده‌وری خۆیان كۆبكه‌نه‌وه. ته‌نانه‌ت باسی له‌وه كرد، كاتێك مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك خه‌ڵكی له دژی سیڤه‌ر كۆكرده‌وه، به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی چوونه پاڵی، كورد بوون، كه ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه كورد خاوه‌نی نه‌بووه و هاوكات هێزیشی نه‌بووه. واته كورد پشتگیریان له دۆزی تورك كرد نه‌ك دۆزی كورد.
ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه كرد، به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیڤه‌ر، یۆنانییه‌كان، ئه‌رمه‌نه‌كان، فه‌ره‌نسییه‌كان و ته‌نانه‌ت به‌ریتانیاش زه‌ره‌رمه‌ند بوون، به‌ڵام توركه‌كان سوودمه‌ند بوون، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌و هێزه ده‌گه‌ڕایه‌وه كه خاوه‌نی بوون و نیوه‌ی هێزه‌كه‌ش كورد و پێی براوه و سه‌ركه‌وتوو بوون. گوتیشی، ئه‌و هێزه دیفاكتۆیه‌ی توركه‌كان وایكرد، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا سازش بۆ توركه‌كان بكه‌ن، چونكه له‌لایه‌كی دیكه مسته‌فا كه‌مال هۆشداری دابوو كه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانی توركه‌كان جێبه‌جێ نه‌كرێت، پاڵ ده‌داته بلۆكی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و له رۆژئاوا دوور ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكی دیكه بوو له خاڵه‌كان كه هێزی توركیای له‌لای به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا گه‌وره‌تر نیشان دا.
محه‌ممه‌د كاكه‌سوور له‌باره‌ی سه‌ڵاحه‌ددین و په‌یوه‌ندی به پرسی كورد و به‌ریتانیا، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، دژایه‌تی به‌ریتانییه‌كان بۆ كورد له سۆنگه‌ی سه‌ڵاحه‌ددینه‌وه دژایه‌تییه‌كی هه‌ڵه‌یه، چونكه سه‌ڵاحه‌ددین له پێغه‌مبه‌ر (د.خ) گرنگتر نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان شه‌ڕی سه‌ڵاحه‌ددین بكه‌ن، له‌پێشتره شه‌ڕی عه‌ره‌ب بكه‌ن، چونكه پێغه‌مبه‌ر و قورئان و ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌تاوه ئیسلامی‌یان بڵاوكرده‌وه و به‌رگرییان لێ كرد، به زمانی عه‌ره‌بی قسه‌یان ده‌كرد، كه‌واته ده‌بوو به‌ریتانییه‌كان زۆرتر دژایه‌تی ئه‌وان بكه‌ن، نه‌ك سه‌ڵاحه‌ددین، كه به‌شێك بووه له كۆی سیسته‌مه ئیسلامییه‌كه. جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی سه‌ڵاحه‌ددین به پاساوی دروستنه‌بوونی ده‌وڵه‌تی كورد و به‌ده‌ستنه‌هێنانی پشتگیری به‌ریتانیا ده‌زانن، پاساوه‌كه‌یان زانستی نییه، چونكه هه‌ر به‌ریتانییه‌كان بوون، پشتگیریان له دروستبوونی زۆرێك له ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی كرد و له‌ژێر ده‌ستی توركه‌كان رزگاریان كردن.