وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا: كوده‌تاكه‌ی نه‌یجه‌ر كۆتا هه‌نگاو نییه
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئەوەی دوێنێ سوپای نه‌یجه‌ر دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت، لایەنگرانی کودەتا لە نیامی پایته‌خت و دۆسۆ رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌مباره‌یه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، كوده‌تاكه كۆتا هه‌نگاو نییه.
پاش ئەوەی سه‌رۆككۆماری نه‌یجه‌ر ، محەممەد بازوم له‌ڕێگه‌ی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازییه‌وه له‌سه‌ر كار لادرا، لایەنگرانی کودەتاکە رژانە سەر شەقامەکان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كاترین كۆلۆنا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی كوده‌تا له نه‌یجه‌ر كۆتا هه‌نگاو نییه، ره‌نگه له داهاتوودا چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م رووداوه هه‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی نێوده‌وڵه‌تی قسه‌یان له‌باره‌وه هه‌بێت.
ده‌شڵێت، محه‌ممه‌د بازووم ته‌ندروستی باشه و له‌گه‌ڵ ئیمانوێڵ ماكرۆن قسه‌ی كردووه.
سەدان خۆپیشانده‌ر لە دەوروبه‌ری ئەنجوومەنی نیشتمانیی لە نیامی پایته‌خت کۆبوونەوە و دروشمی "فەره‌نسا بچۆ ده‌ره‌وه" و "بژی سوپای نه‌یجه‌ریان"یان گوته‌وه.
هاوكات ئەو گرووپە له خۆپیشانده‌ران كه لە دۆسۆ گردببوونه‌وه داوایانکرد سەربازە فەرەنسییەکان دەستبەجێ وڵاتەکە جێبهێڵن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه خۆپیشاندەران له نیامی، ئاگریان لە بارەگای پارته‌كه‌ی بازوم "پارتی دیموکراسی و سۆسیالیزمی نه‌یجه‌ر" بەردا.