به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد
K24 – هەولێر:
شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە له چوارچێوه‌ی پرسه‌نامه‌یه‌كدا كۆچی دوایی (دكتۆر دانا ئه‌حمه‌د عه‌لی) به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ناوبراو هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه، ماندوونه‌ناسانه خزمه‌تی پێشمه‌رگه‌ی كردووه.
له میانه‌ی پرسه‌نامه‌كه‌دا هاتووه، "دکتۆر دانا هەر لە سەرەتای دامەزراندنی نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر، وەک بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە دەستبەکاربوو، لە بواری پزیشکی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا، دڵسۆزانە و ماندوو نەناسانە خزمەتی بە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە، ژیانئاوایی دکتۆر دانا خەسارەتێکی گەورەیە بۆ کەرتی تەندروستی لە وەزارەتی پێشمەرگە".
شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەس و کار و بنەماڵە و هەڤاڵانی دكتۆر دانا ئه‌حمه‌د عه‌لی كرد و داواشده‌كات "خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادی بکات و سەبوری کەس و کار و هەڤاڵان و هەموو لایەک بدات".
دوێنێ ئێواره به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه دکتۆر دانا ئەحمەد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.