لەسەر دۆسیەی بەڵگەنامە نهێنییەکان ترەمپ رووبەرووی سێ تۆمەتی نوێ دەبێتەوە

دۆناڵد ترەمپ
دۆناڵد ترەمپ

K24 - هەولێر

جاک سمیس، راوێژکاری تایبەت، بە فەرمی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکای تۆمەتبار بە رێگریکردن لە دادپەروەری بە ئەنقەست، هەروەها راگرتنی زانیارییەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەنقەست و تۆمەتبارکردن بەوەی کە لەگەڵ یاریدەدەرەکانی هەوڵیانداوە گرتە ڤیدیۆییەکانی کامێراکانی ماڵەکەی لە فلۆریدا بسڕنەوە، لەوکاتەی هەوڵی رێگریکردنیان داوە لە لێکۆڵینەوەکانی بەڵگەنامە نهێنییەکان.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، جاک سمیس، راوێژکاری تایبەت رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، تۆمەتبارە بە بە راگرتنی زانیارییەکانی بەرگری نیشتمانی پەیوەست بەو گفتوگۆیانەی کە ترەمپ لە کاتی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا کردبووی سەبارەت بە پلانە سەربازییەکانی ئەمەریکا بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتێکی دیکە، کە دواتر زانرا زانیارییەنکان پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە.

گوتیشی: ئەم بەڵگەنامەیە بە نهێنییەکی سەرەکی دیاری کراوە و پەسەند نەکراوە، بۆ ئەوەی پیشانی خەڵکی بیانی بدات و ترەمپ گەڕاندنەوەی بۆ حکومەتی فیدراڵی تا 17/1/2022 دواخستووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتێکی تر ئەوەیە، کە ترەمپ داوای لە یەکێک لە کارمەندەکانی کردووە تۆمارەکانی کامێرای چاودێری ماڵەکەی بسڕێتەوە، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ رێگریکردن لە لێکۆڵینەوە فیدراڵیەکان، ئەمەش مەترسییە یاساییەکانی ترەمپ چەند هێندە زیاد دەکات.

هەروەها راوێژکارە تایبەتەکە، کارلۆس دی ئۆلیڤریای پاسەوانی ترەمپی تۆمەتبار کرد، کە کامیرا چاودێرییەکان توانیویانە وێنەی ئۆلیڤریا بگرن لەوکاتەی لە ماڵی ترەمپ لە شاری مارئالاگۆی ویلایەتی فلۆریدا، سندوقەکانی دۆکیۆمێنت دەگوازێتەوە بۆ ناو شوێنە گەشتیارییەکەی ترامپ.

گوتەبێژی ترەمپ ئەو تۆمەتە نوێیانەی رەتکردەوە و گوتی: ئەمە هیچ شتێک نیە تەنها هەوڵێکی نائومێدکەر و بەردەوام نەبێت، ئەویش لەلایەن ئیدارەی بایدنەوەیە بۆ هەراسانکردنی ترەمپ و دەوروبەری.