رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی له ئه‌ڵمانیا 11 قوربانی لێكه‌وته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی رووداوێكی ته‌قه‌كردن، له یه‌كێك له مۆڵه‌كانی شاری میونشنی ئه‌ڵمانیا، به‌ناوی ئۆلۆمپیا، كه‌سێك كوژرا و 10ی دیكه‌ش برینداربوون.
میدیاكانی ئه‌ڵمانیا بڵاویانكرده‌وه، رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه له‌ناو مۆڵه‌كه بووه و له ئێستاشدا پۆلیسێكی زۆر گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، 15 كه‌س له رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه كوژراون، به‌ڵام تا ئێستا له‌لایه‌ن ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ناوچه‌یه‌كی زۆری ده‌وروبه‌ری مۆڵه‌كه‌ی داخستووه و هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینیش ده‌ستیپێكردووه.