له بازاڕێكی میونشنی ئه‌ڵمانیا ده‌نگی ته‌قه ده‌بیسترێت
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی ئه‌ڵمانیا بڵایوانكرده‌وه، ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆر له نزیك بازاڕێكی شاری میونخ ده‌بیسترێت و تا ئێستاش هیچ ئاماژه به كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانی له‌رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه نه‌كراوه.
رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه، له یه‌كێك له مۆڵه‌كانی ئۆڵیمبیا، له شاری میونشنی ئه‌ڵمانیا بووه و له ئێستاشدا تیمه‌كانی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه و هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنین له شوێنه‌كه، ده‌ستیپێكردووه.