كه‌شتییه‌ك له ئاوه‌كانی هۆڵه‌ندا ئاگری گرتووه و ئه‌گه‌ری روودانی كاره‌ساتی ژینگه‌یی لێ ده‌كرێت
K24 – هەولێر:
كۆمپانیای كای لاین بۆ گواستنه‌وه‌ی بواری كه‌شتیوانی هۆڵه‌ندی رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌شتییه‌كی هۆڵه‌ندی كه هه‌زاران ئۆتۆمبێلی ئاسایی و كاره‌بایی جۆر و مۆدێلی نوێی هه‌ڵگرتووه، ماوه‌ی سێ رۆژه له باكووری هۆله‌ندا ئاگری گرتووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به كۆنتڕۆڵنه‌كردنی ئاگره‌كه‌ی، كاره‌ساتی ژینگه‌یی لێ بكه‌وێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی هۆڵه‌ندی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 28ـی ته‌ممووزی 2023) رایانگه‌یاند، ماوه‌ی سێ رۆژه له هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و ئاگره‌ن، كه له به‌شێكی كه‌شتی بارهه‌ڵگری "فریمانتڵ هایوای" كه‌وتووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ئاگره‌كه كۆنتڕۆل نه‌كرێت و دانه‌مركێندرێته‌وه، كاره‌ساتی ژینگه‌یی لێ بكه‌وێته‌وه.
كۆمپانیای "شۆی كیسن كایشا"ـی خاوه‌نی كه‌شتییه‌كه، رایگه‌یاندووه كه‌شتییه‌كه 3783 ئۆتۆمبێلی جۆر و مۆدێل نوێی هه‌ڵگرتووه، كه 498ـیان ئۆتۆمبێلی كاره‌بایین. روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئاگره‌كه سه‌ره‌تا له پاتری یه‌كێك له ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كان كه‌وتووه‌ته‌وه و دواتر ته‌شه‌نه‌ی كردووه و بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی كه‌شتییه‌كه دزه‌ی كردووه.
كۆمپانیای شۆی كیسن كایشا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، تا ئێستا كه‌شتییه‌كه 17كم له دوورگه‌ی تیرشخیلینگه‌وه دووره، هاوكات كه‌شتییه‌كی دیكه گه‌یشتووه بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رگه‌ڕان و نقوومبوون رزگاری بكات. ئیدوین گرانمان، گوته‌بێژی پۆلیسی ئێشكگری كه‌ناره ئاوییه‌كانی هۆڵه‌ندا گوتوویه‌تی، پله‌ی گه‌رمی ناو كه‌شتییه‌كه یه‌كجار به‌رزه و دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه زۆر قورسه. هاوكات ئاماژه به‌وه كراوه، ئه‌گه‌ر رێژه‌یه‌كی زۆر ئاو بچێته ناو كه‌شتییه‌كه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوسه‌نگییه‌كه‌ی دروست ده‌كات.
ئێزگه‌ی بی ئێن ئاڕی هه‌واڵی روونیكردووه‌ته‌وه، 22 ده‌ریاوانی ناو كه‌شتییه‌كه كه سه‌رجه‌میان هیندین، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه خۆیان هه‌ڵداوه و دواتر له‌لایه‌ن تیمێكه‌وه رزگار كراون و یه‌كێكیان خنكاوه.
فریمانتاڵ هایوای كه‌شتییه‌كی تایبه‌ته به گواستنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل، كێشه‌كه‌ی 18500 تۆنه و له‌نێوان برێمه‌رهاڤنی ئه‌ڵمانی به‌ره‌و پۆڕسه‌عیدی میسری كاری گواستنه‌وه ده‌كات. جگه له فڕۆكه‌ی تایبه‌ت چه‌ند تیمێكی دیكه‌ی حكومه‌تی هۆڵه‌ندا ماوه‌ی سێ رۆژه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.