بلومبێرگ: ده‌رمانێكی منداڵان له عێراق فرۆشراوه مادده‌ی ژه‌هراوی تێدابووه
K24 - هەولێر:
پشكنینێك ده‌ریخستووه ده‌رمانێكی چاره‌سه‌ری تایبه‌ت به سه‌رمابوون كه له هیند دروستكراوه و له عێراق فرۆشراوه، به مادده‌ی كیمیایی ژه‌هراوی بووه. ئه‌مه‌ش نوێترینی ئاشكرابوونی زنجیره‌یه‌ك بابه‌تی له‌و شێوه‌یه له عێراق سه‌باره‌ت به ده‌رمان كه منداڵان له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كاریده‌هێنن.
كۆمپانیای بلومبێرگ نیوز پشكنینێكی بۆ شرووبی كۆڵد ئاوت (Cold Out)ـی منداڵان كردووه، كه له ئاداری ئه‌مساڵ (2023) له ده‌رمانخانه‌كانی به‌غدا فرۆشراوه، ده‌ركه‌وتووه 2.1%ـی مادده‌ی "ئیسیلین جلایكۆڵ"ـی تێدابووه، كه ئه‌مه‌ش 21 جار له ستانداری خۆی زیاتر ئه‌و مادده‌یه‌ی تێكراوه.
تاقیگه‌یه‌كی بێلایه‌نی ئه‌مه‌ریكی كه پشكنینه‌كه‌ی كردووه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پێكهاته‌ی ئیسیلین جلایكۆڵ به رێژه‌یه‌كی كه‌میش مادده‌یه‌كی بكوژه و رۆڵی هه‌بووه له گیانله‌ده‌ستدانی به‌كۆمه‌ڵی منداڵان كه ساڵی رابردوو له هیند وه‌كوو شرووبی چاكبوونه‌وه و چاره‌سه‌ری سه‌رمابوون بۆ منداڵانی زامبیا و ئۆزبه‌كستان به‌كارهاتووه.
بلومبێرگ زانیاری له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی پشكنینه‌كه وه‌رگرتوو كه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و به‌رپرسانی عێراقی و هیندی له 8ـی ته‌ممووز به‌دواداچوونیان بۆ كردووه. به‌شێوه‌یه‌ك رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاندووه، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له شرووبه‌كه ده‌ركه‌وتووه هه‌رگیز "په‌سندكراو" نییه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراقیش دووپاتیان له‌سه‌ر بكاته‌وه، ئه‌و كات هۆشدارییه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام بلومبێرگ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، تا ئێستا دووپات له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌كراوه‌ته‌وه و هیچ لایه‌نێكیش هۆشداری پێ نه‌دراوه و بانگهێشت نه‌كراوه.