لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ئاکرێ کەسێک کوژرا

ئاکرێ
ئاکرێ

K24 – ئاکرێ:

لە ئاکرێ لە شارەدێی گردەسێن، لە رووداوێکی تەقەکردندا لەنێوان دوو بەنەماڵدا، کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکە بریندار بوو.

عیماد حوسێن، وتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ بە کوردستانی 24ـی راگەیاند، ئەم رووداوی تەقەکردنە لەنێوان دوو بەماڵە  بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە، بەمهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو.

وتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ ، ئاماژەی بەوەشدا، "ئەو دوو کەسەی رووداوی تەقەکردنەکە یەکیان دانیشتووی شارەدێی گردەسێنە و دوومیان دانیشتووی شارەدێی کەلەکە و بۆ تۆڵەکردنەوە هاتبووە ئاکرێ و ئەم رووداوەی ئەنجامدا".

باسی لەوەشکرد، ئەو کەسەی گیانی لەدەستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادە و ئەو کەسەشی کە بریندارە لە بەشی فریاکەوتنی ناخۆشخانەی ئاکرێ لە ژێر نەشتەرگری داییە، هەروەها باری تەندروستی بریندارەکە ناجێگیرە و بەهۆی ئەوەی سێ گولە بەر گیانی کوتووە.