کەشناسی باری کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

کەشناسی
کەشناسی

K24 – هەولێر

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان. پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند.

بەگوێرەی پشێبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ شەممە 29/7/2023، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 43

سلێمانی : 41

دهۆک: 43

کەرکووک: 45

هەڵەبجە: 44

زاخۆ: 43

سۆران: 41