وەزارەتی تەندروستیی عێراق: دەرمانی کۆڵد ئاوت لەلای ئێمە تۆمارنەکراوە
K24 – هەولێر:
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رەتیکردەوە بەشێوەیەکی فەرمی دەرمانی کۆڵد ئاوت کە شروبێکی تایبەتە بە منداڵان، لەلای ئەوان تۆمارکرابێت و ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر هۆشداریداوە لە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە هەر دەرمانێکی تۆمارنەکراو کە پێچەوانەی یاسایە.
رۆژی شەممە (29ـی تەمموزی 2023)، سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، دەرمانی کۆڵد ئاوت، بە فەرمی لەلایەن لیستی دەرمان و چارەسەرییەکانی وەزارەتەکەیان تۆمارنەکراوە و جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، کاتێک دەرمانێک تۆمارنەکرابێت، نابێت لەلایەن کۆمپانیاکانی دەرمان و دەرمانخانەکانەوە دابەش بکرێت و بۆ چارەسەری بە نەخۆش بدرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی چاودێری تەندروستی بەردەوامن لە بەدواداچوون لەو کەسانەی سەرپێچی رێنمایی و رێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی دەکەن و هەر پێشێلکارییەکیش تۆماربکرێت ئەوا، رێکاری یاسایی پێویست بۆ سزادانی سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.
دوای هەواڵێکی کوردستان24 لەبارەی ئەنجامی پشكنینێك کە دهریخستووه دهرمانێكی چارهسهری تایبهت به سهرمابوون كه له هیند دروستكراوه و له عێراق فرۆشراوه، به ماددهی كیمیایی ژههراوی بووه، هەردوو وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ هاتنە سەرهێل.
بەگوێرەی هەواڵەکە، كۆمپانیای بلومبێرگ نیوز پشكنینێكی بۆ شرووبی كۆڵد ئاوت (Cold Out)ـی منداڵان كردووه، كه له ئاداری ئهمساڵ (2023) له دهرمانخانهكانی بهغدا فرۆشراوه، دهركهوتووه 2.1%ـی ماددهی "ئیسیلین جلایكۆڵ"ـی تێدابووه، كه ئهمهش 21 جار له ستانداری خۆی زیاتر ئهو ماددهیهی تێكراوە، ئەم ئەنجامەش لە تاقیگهیهكی بێلایهنی ئهمهریكی كه پشكنینهكهی كردووه، دەرکەوتووە کە پێكهاتهی ئیسیلین جلایكۆڵ به رێژهیهكی كهمیش ماددهیهكی بكوژه و رۆڵی ههبووه له گیانلهدهستدانی بهكۆمهڵی منداڵان كه ساڵی رابردوو له هیند وهكو شرووبی چاكبوونهوه و چارهسهری سهرمابوون بۆ منداڵانی زامبیا و ئۆزبهكستان بهكارهاتووه.
لەلایەن خۆیەوە، محەممەد رەشید مامەند، بەرپرسی چاودێری بازاڕ و بازگەکانی دەرمان لە هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، هەر دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، لە بەڕێوەبەرایەتی کوالێتی کۆنترۆڵ، تیمێکیان پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو بابەتە، بەڵام تا ئێستا هیچ نووسراوێکی فەرمییان لە وەزارەتی تەندروستی عێراق و رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە پێنەگەیشتووە و داوای لە دەرمانخانەکانیش کرد لە ئەگەری بوونی ئەو دەرمانە، بیگەرێننەوە بۆ کۆمپانیا و کۆگاکانی دەرمان.