ھاووڵاتییەكی بە رەگەز ئێرانی ھێرشەكەی ئەڵمانیا ئەنجامداوە

لە دواییدا خۆی كوشتووە

K24 - ھەولێر

پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند ھاووڵاتییەكی ئەڵمانی بە رەگەز ئێرانی بە تەنیا ھێرشەكەی سەنتەری بازاری میونشن ئەنجامداوە و پاش كوشتنی نۆ كەس، خۆیشی كوشتووە.

بەڕێوەبەری پۆلیس لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند ھێرشبەرەكە تەمەنی 18 ساڵە و لە شاری میونشن دەژیا و جووت رەگەزنامەی ئەڵمانی ـ ئێرانی ھەیە، كە ھێشتا ھۆكاری ئەم كارەی ئاشكرا نەكراوە.

لە ھێرشەكەدا 16 كەس بریندار بوونە و رەوشی تەندروستی سێیانیان ناڵەبارە، كە پێشتر راگەیێندرابوو سێ كەس ھێرشەكەیان ئەنجامداوە؛ بەڵام دوایی ئاشكرا بوو كە تەنیا كەسێك بووە.

ھوبێرتوس ئاندری رایگەیاند تەرمی ھێرشبەرەكە بە دووری كیلۆمەترێك لە سەنتەری بازاری ئۆلۆمپیا دۆزراوەتەوە كە دەكەوێتە باكووری رۆژئاوای دەورووبەری میونشن.

گوتیشی ھێرشبەرەكە بۆ پۆلیس نەناسراوە و ھێشتا نازانرێت كە پەیوەندی بە رێكخراوەكانی تیرۆریستی ھەیە، یان نا و لێكۆڵینەوەكان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامە.