ھەڵوێستی ئێران بەرامبەر ھێرشەكەی ئەڵمانیا
K24 -ھەولێر
كۆماری ئیسلامی ئێران ھێرشەكەی شاری میونشن لە ئەڵمانیا شەرمەزار دەكات، كە لە لایەن ھاووڵاتییەكی بە رەگەز ئێرانی ئەنجامدراوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە شەرمەزار كردنی ھێرشەكەی میونشن رایگەیاند: شەڕی دژی تیرۆر لە ھەر فۆرم و شوێنێك وەك خواستێكی جدی و بە پەلەی كۆمەڵی جیھانی و ویژدانی مرۆڤی، پێویستە بكرێتە ئەولەویەتی تەواوی وڵاتان و گرنگیەكی جیھانی پێ بدرێت.
بەھرام قاسمی ھەروەھا گوتی تەنیا بە خەباتێكی بێ وەستان و دوور لە گرتنە بەری پێوەری دوو جوورەیی دەتوانین پێشی بە كوشتاری خەڵكی بێ تاوان بگرین.