کەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو دادەبەزێت.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 30/7/2023 ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەى گەرما یەک پلە نزم دەبێتەوە  بەراورد بەتۆمارکراوەکانى دوێنێ .

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ بە (1-2) پلە   .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 42 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 40پلەى سیلیزى

دهۆک: 41 پلەى سیلیزى

کەرکوک:  45 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 43 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 29 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  43 پلەى سیلیزى

سۆران:  41 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  45 پلەى سیلیزى