چین: سیاسه‌تی دارایی جیهان له‌وه لاوازتره ئابووری ببوژێنێته‌وه
K24 - ھەولێر
وه‌زیری دارایی چین لوه جی وی رایگه‌یاند، توانستی سیاسه‌تی دارایی جیهان له‌وه لاوازتره بتوانێت گه‌شه به ئابووری جیهان بكاته‌وه، بۆیه پێویسته وڵاتانی به‌هێزی جیهان هه‌ماهه‌نگی زیاتر له نێوانیاندا هه‌بێت.
له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارێزگارانی به‌نكی ناوه‌ندی وڵاتانی گروپی بیست، وه‌زیری دارایی چین جی وی ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه هێشتا بواری گه‌شه‌پێدانه‌وه‌ی ئابووری جیهان ماوه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان وڵاتانی پێویسته.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ده‌رچوونی بەریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا كێشه‌ی ئابووری جیهانی گه‌وره‌تر كرد.