ئیسرائیلییەکان جارێکی دیکە لە دژی ریفۆرمی دادوه‌ریی رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان
K24 - هەولێر
دوای پەسەندکردنی ئەو پڕۆژە یاسایەی کە ده‌سه‌ڵاتی دادگای باڵا بەسەر حکومەتدا ناهێڵێت لە چوارچێوەی ریفۆرمی دادوەرییدا له په‌رله‌مان كه له‌لایه‌ن حکومەتی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی سه‌رۆكوه‌زیران، بینیامین نه‌تانیاهو ئاماده‌كراوه، ئیسرائیلییەکان لە سەرانسەری وڵات‌دا رژانەوه سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیان دەربڕی.
سەدان هەزار ئیسرائیلی لە سەرانسەری وڵاته‌که‌دا، بەتایبەت لە شارەکانی تەلئەبیب، قودسی رۆژئاوا، حەیفا، بیروسه‌بی، هەرزلیە و رێهۆڤۆت بەشداری خۆپیشاندانەکانیان کرد.
له ته‌لئه‌بیب كه هاوشێوه‌ی هه‌موو هه‌فته‌كانی دیكه میوانداریی گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی كرد، خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی حكومه‌ت گردبوونه‌وه.یه‌كێك له سەرکردەكانی بزووتنەوەی ناڕەزایەتیی دژی حکومەتی بینیامین شیخما برێسله‌ر، له‌میانی گوتارێكدا باسی له‌وه‌كرد دوای په‌سه‌ندكردنی ریفۆرمی دادوه‌ریی له په‌رله‌مان "پێویستە به‌ره‌نگاریی زیاد بکەن و ده‌شیكه‌ن".
خۆپیشاندەران بەده‌م تەپڵ و فیكه و هۆڕنی هەواییه‌وه درووشمی "دیموکراسی"یان گوتەوە. هه‌روه‌ها ئاڵای ئیسرائیلیان هه‌ڵكردبوو و لافیتە و پۆسته‌ری رەخنەئامێزیان لە ریفۆرمی دادوەریی و سیاسه‌تی راستڕەوە توندڕەوەکانی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانیی به‌رزكردبوویه‌وه.
بەپێی ئه‌و خه‌مڵاندنه‌ی كه كه‌ناڵ 13 له كۆمپانیایه‌كی شیكاریی وه‌رگرتووه، نزیكه‌ی 130 هەزار کەس بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکەی شه‌قامی به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی حكوومه‌ت كردووه.
اوكات گرووپێک خۆپیشاندەر رێگای بازنه‌یی کەرکوڕیان لە نزیک حەیفا باکووری ئیسرائیل، به‌ڕووی هاتوچۆدا داخست. پۆلیس به‌ره‌نگاری ئه‌و خۆپیشانده‌رانه بوویه‌وه كه رێگاکەیان داخستبوو، خۆپیشانده‌رێكی قۆڵبه‌ست كرد. هەروەها سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکانی ناوچە جیاجیاکانی وڵاته‌كه‌دا کرد.