ھێرشەكەی ئەڵمانیا بەم شێوەیە ئەنجامدراوە
K24 – هه‌ولێر
رۆژی ھەینی چەكدارێك ده‌چێته ناو سه‌نته‌ری ئۆلمپیا له شاری میونشن و نۆ كه‌س ده‌كوژێت و 16 كه‌سی تر بریندار ده‌كات، كه پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ند كاتژمێرێك ته‌رمی هێرشبه‌ره‌كه به دووری كیلۆمه‌ترێك له شوێنی رووداوه‌كه دۆزرایه‌وه.
یه‌كه‌م ته‌قه له كاتژمێر 18:00 به كاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا بیسترا، هێرشبه‌ره‌كه ته‌قه له كه‌سانی به‌رده‌م رێستۆرانتكی فه‌ست ـ فوود له شه‌قامی هانۆڤه‌ر كرد، پێش ئه‌وه‌ی كه بچێته ناو سه‌نته‌ری فرۆشی ئۆلمپیا.
له سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌دا، باس له بوونی سێ چه‌كدار له‌م هێرشه‌دا كرابوو، كه پۆلیسی ئه‌ڵمانیا بوونی سێ كه‌سی پشتراستكردبووه‌وه، به‌ڵام له‌دواییدا، وته‌بێژی پۆلیسی میونشن رایگه‌یاند ته‌نیا كه‌سێك هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
پۆلیس ناوچەی شوێنی رووداوەكەیان ئابلۆقە دا، وێستگەی ناوەندی شەمەندەفەر چووڵكرا و ھاتوچوو راگیرا.
بە ھۆی ئەوەی كە ھێرشبەرەكە ڕایكردبوو، پۆلیس داوا لە خەڵك كرد خۆیان لە شوێنە گشتییەكان بپارێزن و پزیشكان و پەرەستاران بۆ نەخۆشخانەكان بانگھێشت كران
هاوڵاتییه‌كی به ره‌گه‌ز ئێرانی 18 ساڵی و دانیشتووی شاری میونشن به ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه تۆمه‌تباركراوه كه بۆ پۆلیسی ئه‌ڵمانیا نه‌ناسراوه و هۆكار و پاڵنه‌ری كرده‌وه‌كه‌شی دیار نییه و ته‌رمه‌كه‌شی كه دۆزراوه، هه‌واڵی دژ به یه‌ك له‌سه‌ر كوژرانی هه‌یه.
هه‌رچه‌نده ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌سه‌ر زاری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس میونشن رایگه‌یاند هێرشبه‌ره‌كه خۆی كوشتووه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی پۆلیس رایگه‌یاند له كاتی شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ پۆلیس كوژراوه.
له سه‌ره‌تاكانی هێرشه‌كه‌دا، رایگه‌یێنرا كه ئیسلامییه‌كان ده‌ستیان له‌م هێرشه‌دا هه‌یه. به‌ڵام دوایی ڤیدیۆییه‌ك له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه كه كه‌سێك هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت: "من ئه‌ڵمانیم"، هه‌ر ئه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه گومان بكرێت ناوبراو سه‌ر به گروپه توندره‌وه‌كانی ئه‌ڵمانییه، نه‌ك گرووپه توندره‌وه‌كانی ئیسلامی.
شایه‌تحاڵان رایانگه‌یاند هێرشبه‌ره‌كه به‌بێ ئامانجێكی دیاریكراو ته‌قه له حه‌شیمه‌تی ناو سه‌نته‌ری ئۆلمپیا كردووه
وێنه ڤیدیۆیه‌كی هێرشبه‌ره‌كه بڵاو كراوه‌ته‌وه كه چه‌ندینجار هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت: "من ئه‌ڵمانیم".
هه‌ندێ له شایه‌تحاڵانی دیكه رایانگه‌یاند هێرشبه‌ره‌كه له كاتی ته‌قه‌كردندا هاواری كردووه و جنێوی به خه‌ڵكی بیانی داوه.
رۆژنامه‌ی "بیلد ئه‌ڵمان" به پشت به‌ستن به قسه‌ی شایه‌تحاڵان رایگه‌یاند هێرشبه‌ره‌كه راستگرایه‌كی تونده‌ره‌وە.
هێرشه‌كه له پێنجه‌مین ساڵیادی كوشتاری" ئاندرێس برۆیك" له نه‌رویج روویداوه كه 77 كه‌س كوژرابوو.
ئاژانسی رویته‌رز رایگه‌یاند لایه‌نگرانی گروپی تیرۆریستی داعش له توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕیوه.
وته‌بێژی پۆلیسی میونشن رایگه‌یاند هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌ر ده‌ست نییه، كه بوونی تونده‌ره‌وه ئیسلامییه‌كانی میونشن له كاتی هێرشه‌كه‌دا له‌ناو سه‌نته‌ری ئۆلمپیاد پیشان بدات. هه‌روه‌ها داوای كرد تا كانی ئاشكرابوونی ئه‌نجامه‌كان، خۆیان له هه‌ر جۆره لێدوان و گومانێك سه‌باره‌ت به هێرشبه‌ران بپارێزن.
هه‌ندێ له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا، چه‌ند كاتژمێرێك پاش هێرشه‌كه‌ی میونشن، روودانی ته‌قه‌كردنێكی تر له گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی مێترۆی ئه‌لمانیا رایانگه‌یاند. سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشتڕاست نه‌كرده‌وه.
یه‌كه‌ی تایبه‌تی پۆلیسی ئه‌ڵمانیا، كه تایبه‌تە به رزگاركردنی رفێندراوان بۆ شاری میونش ره‌وانه كرا و هێزێكی تایبه‌تیش له وڵاتی ئوستریا (نه‌مسا) بۆ شاری میونش بۆ یارمه‌تیدانی پۆلیس ره‌وانه كرابوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا والته‌ر شتاین مایه‌ر رایگه‌یاند هێشتا هۆكاری ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه دیار نییه و سه‌ره‌داوی دژی به یه‌ك سه‌باره‌ت به‌م پرسه له‌به‌ر ده‌ستدایه.
باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاین ئه‌مریكا رایگه‌یاند به دروستی ده‌زانین چی روو ده‌دات، به‌ڵام بیرمان له‌لای ئه‌و كه‌سانه‌یه كه برینداربوونه، هه‌ر شتێك پێویست بكات، پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هێرشه‌كه‌ی میونشن شه‌رمه‌زار ده‌كات كه له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كی ئه‌ڵمانی به‌ره‌گه‌ز ئێرانی ئه‌نجامدراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی میونشن له دوایی لێدوان سه‌باره‌ت به‌م هێرشه‌كه رایگه‌یاند هێرشبه‌ره‌كه جووت ره‌گه‌زی ئێرانی ـ ئه‌ڵمانی هه‌یه كه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه نه‌ناسراوه و نازانین چ په‌یوه‌ندییه‌كی به رێكخراوه‌كانی تیرۆریستی هه‌یه و هۆكاره‌كه‌شی دیار نییه.
هێرشه‌كه‌ی میونشن چه‌ند رۆژێك پاش هێرشه‌كه‌ی ویلایه‌تی بایرن روویدا كه گه‌نجێكی په‌نابه‌ر به چه‌قۆ هێرشی كرده سه‌ر سه‌رنشینانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك.
له كاتی هێرشه‌كه‌ی میونش، سیسته‌می هاتوچوو راوه‌ستا و خه‌ڵك له وێستگه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دوور خرانه‌وه كه كاریگه‌ی بۆ سه‌ر ژیان هه‌زاران كه‌سی دروستكرد.
فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا هاوده‌ردی و پشتگیری خۆی بۆ خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیا پیشاندا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا بۆریس جۆنسۆن ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌ڵمانیای دۆست راگه‌یاند.