پاكستان.. هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر كۆنگره‌ی پارتێكی سیاسی، تێیدا 39 كه‌س كوژران

K24 - هەولێر:

لە ویلایەتی خەیبەر لە پاکستان، هێرشکرایە سەر کۆنگرەی پارتی کۆمەڵەی زانایانی ئیسلام، کە یەکێکە لە هاوبەشانی حکومەتی هاوپەیمانی و بەهۆیەوە 39 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 80 کەسیش دیکە برینداربوون.

بە گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا فه‌رمییه‌كانی پاکستان، لە ناوچەی باجوار لە خەیبەر پاهتونهوا، بە بۆمب هێرش کراوەتە سەر کۆنگرەی ئەندامانی پارتی کۆمەڵەی عولەمای ئیسلام.

لەو هێرشەدا کە لە بەشی ناوەوەی ئەو باڵه‌خانه‌ی کۆنگرەکەی تێدا ئەنجام دراوه‌، روویداوە، 35 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 80 کەسیش برینداربوون.

كلیك بكه‌ و ڤیدیۆكه‌ ببینه‌..

هێشتا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتیی هێرشەکەیان نەگرتووەتە ئەستۆ.

پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 500 کەس بەشداریان لەو کۆنگرەیەدا کردبێت و نیگەرانی لەباره‌ی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان هه‌یه‌.

بەپێی ئاماری پەیمانگای پاکستان بۆ لێکۆڵینەوە، به‌هۆی ململانێ و پێکدادانە ئەمنییەکان، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، کردە تیرۆریستییەکان لە پاکستان بە بەراورد بە 2022 سەدا 79 زیادیکردووە.