ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی عەبدوڵڵاھیان و پلاسخارت راگه‌یه‌ندرا

K24 - هەولێر:

لە تاران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران  و جینین ھێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان له‌ عێراق، دوایین پێشھاتەکانی عێراقیان تاووتوێ کرد.

ئاژانسی ھەواڵیی نیمچە فەرمی میھری ئێران بڵاویکردەوە، عەبدوڵڵاھیان لەگەڵ پلاسخارت کۆبووەتەوە، کە بە مەبەستی کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوەی فەرمی، سەردانی تارانی کردووە.

لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشھاتەکانی عێراق و بابەتە ناوچه‌ییه‌كان تاووتوێکران.

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ تاران، پێشبینی دەکرێت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان له‌ عێراق، لەگەڵ بەرپرسانی دیکەی ئێراندا کۆببێتەوە.

دوایین جار پلاسخارت لە کانوونی یەکەمی 2020دا، سەردانی تارانی کردبوو.

879
876
768