كورد له خورماتوو به یه‌ك كاندیدی هاوبه‌ش به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات
.jpg)
K24 – كه‌ركووك:
بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق كورد له خورماتوو لیستی نابێت و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش راده‌گه‌یه‌نن، له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن بۆ دانانی كاندیدێكی هاوبه‌ش كه هه‌مووان ده‌نگی پێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له لیسته عه‌ره‌بییه‌كاندا كاندید بكرێت و ده‌نگی پێ بدرێت و بتوانن وه‌ك كورد پشتوانی لێ بكه‌ن.
هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدێكی هاوبه‌ش له‌ناو هێزه كوردییه‌كان دیاری بكرێت و له‌ناو لیستێكی عه‌ره‌بیدا ده‌نگی پێ بدرێت، به‌ڵام تا ئێستا هێزه كوردییه‌كان بۆ دیاریكردنی ئه‌و كاندیده نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامی كۆتایی.
له‌لای خۆیه‌وه هێمن نووری، به‌رپرسی كۆمیته‌ی رێكخستنی خورماتووی حزبی شیوعی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كورد له خورماتوو به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ناكات، چونكه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ربه‌ست بۆ كورد دروست ده‌كات. گوتیشی، ئومێد هه‌یه كه به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆی زیاتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆده‌نگی كوردستانی له‌و سنووره دروست بكه‌ن.
هاوكات دكتۆر ئه‌مین، جێگری پارێزگاری پێشووی سه‌ڵاحه‌ددین تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، كۆده‌نگی له خورماتوو زۆر گرنگه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر له كه‌ركووك 75% گرنگ بێت، له خورماتوو 100% گرنگه، چونكه كورد له سه‌ڵاحه‌ددین كه‌مینه‌یه، روونیشیكرده‌وه كه هه‌وڵه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه رێكبكه‌ون، كاندیدێكی هاوبه‌ش پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو یه‌كێك له لیسته گه‌وره‌كاندا كاندید بكرێت و ده‌نگی پێ بدرێت.
له‌لای خۆیانه‌وه هاووڵاتییانی خورماتوو سه‌باره‌ت به بارودۆخی شاره‌كه‌یان رایده‌گه‌یه‌نن كه یه‌كده‌نگی لایه‌نه كوردستانییه‌كان گرنگه، به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی كورد له‌و سنووره كه‌میكردووه.
رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق (بێجگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بە بەشداریی زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت.