شه‌وی 200 دۆلاره و دیوار و بنمیچی نییه
K24 – هه‌ولێر:
له‌وكاته‌ی ده‌بیستی كه‌سانێك له ده‌ره‌وه ده‌خه‌ون، له‌وانه‌یه یه‌كسه‌ر ئه‌و بێ لانه و لێقه‌وماوانه‌ت بیر بكه‌وێته‌وه، كه له‌به‌ر هه‌ژاری و نه‌داری جێگا و خانوویان بۆ ژیان و مانه‌وه نییه.
به‌ڵام له‌م هوتێله‌ی وڵاتی سویسیرا، دۆخه‌كه جیاوازه و هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت له ده‌ره‌وه بخه‌وێت، پێویسته "200" دۆلار بدات.
هۆتێلێك له سویسرا دروستكراوه، كه خزمه‌تگوزارییه‌كانی له ده‌ره‌وه پێشكه‌ش ده‌كات و ژوورێكی هه‌یه بۆ نوست، كه دیوار و بن‌میچ"سه‌قف" ی نییه و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و شوێنه‌دا ده‌خه‌ون، ده‌بێت بۆ خه‌وتنی شه‌وێك بڕی "200" دۆلاری ئه‌مریكی بده‌ن.
ئه‌و هوتێله سه‌رنجی زۆر كه‌سی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه، ته‌نها سیسه‌مێكی دوو نه‌فری له ناو سروشتدا داناوه، و ئه‌گه‌ر كه‌ش و هه‌وا گونجاو بیت، ئه‌وه له ده‌ره‌وه دایده‌نێن و میوانه‌كان له‌وێدا ده‌خه‌ون.
كه‌ناڵی "ئێم ئێس ئێن" له‌وباره‌یه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه كرێكاره‌كانی هوتێله‌كه له‌وكاته‌ی كه‌ش و هه‌وا خۆشه و باران نابارێت، سیسه‌مه‌كه ده‌به‌نه ده‌ره‌وه و له‌سه‌ر كاشیه‌كه دایده‌نێن و به بێ دیوار و بن‌میچ له‌و سروشته‌دا میوانه‌كان به كرێی ده‌گرن .
ژووره‌كه‌ش زۆر ساده‌یه و ته‌نها له سیسه‌مێكی دوو نه‌فه‌ری و دوو ته‌بڵه‌ی دار و دوو گڵۆپ پێكهاتووه و زه‌وییه‌كه‌شی كاشییه‌كی ئاساییه.