عه‌لی حوسێن: له كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتیدا لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش هه‌بوو
K24 - هەولێر:
هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتی نیشتمانی كوردستان له ده‌باشان كۆبوونه‌وه و تاووتوێی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیان كرد، هاوكات ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌ڵێت، لێكتێگه‌یشتنی باش له‌نێوان هه‌ردوولادا له ئارادا بوو.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌لی حوسێن، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، حزب و لایه‌نه‌كان له كوردستان به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان ئه‌و لایه‌نانه‌ی دیكه‌ی له حكومه‌تدان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییان له ئه‌ستۆ دایه، روونیشیكرده‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆمه‌ڵێك گرفتیان هه‌بووه سه‌باره‌ت به ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و بۆچوونی هه‌ردوولا كه په‌یوه‌ندییان به عێراقه‌وه هه‌یه.
هه‌روه‌ها عه‌لی حوسێن باسی له‌وه كرد، بوونی گرفت و بۆچوونی جیاواز له سیاسه‌تدا كارێكی ئاساییه، چونكه هه‌مووان حزبی جیاوازن، گوتیشی، ئه‌وه‌ی ئاسایی نییه بوونی كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه كه دواجار هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه كۆده‌كاته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تاوتووێی بابه‌تی هه‌ڵبژاردنیان كردووه، گوتیشی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا لێكتێگه‌یشتنی باش له‌نێوان هه‌ردوولادا به‌دیكراوه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه بتوانن بڕیارێك بده‌ن یاخود له‌سه‌ر ئه‌و كاته رێكبكه‌ون كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پشتبه‌ستن به وه‌ڵامی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكردووه.
عه‌لی حوسێن سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه هه‌ندێك تێبینی هه‌بوو سه‌باره‌ت به هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام یاسای هه‌ڵبژاردن بابه‌تێكی یاسایی و ده‌ستوورییه و به ئاره‌زووی لایه‌نێك نابێت، جه‌ختیشیكرده‌وه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی لێكتێگه‌یشتنی باشیان هه‌بووه.
دووپاتیشكرده‌وه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری ده‌كات هاوڕان، باسی له‌وه‌ش كرد، كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه پشتگیری له‌و كاته بكه‌ن كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كات و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.
سه‌باره‌ت به بابه‌تی یه‌ك لیستی بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق، روونیكرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌وڕۆی نێوان پارتی و یه‌كێتی ئه‌و باسه‌یان تاووتوێ كردووه و هه‌ردوولا بڕیاریان داوه له چه‌ند رۆژی داهاتوو قسه‌ی جددی سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته بكه‌ن. گوتیشی كه له‌وباره‌یه‌وه خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا له ئارادایه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سه‌رنجی بۆ راكێشراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دووپاتیشكرده‌وه، كه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق مه‌رج نییه له هه‌موو شوێنێك وا پێویست بكات كورد به یه‌ك لیستی به‌شداری بكات، به‌ڵكو له هه‌ندێك شوێندا پیویست ده‌كات هه‌ر پارت و هێزێكی سیاسی كوردی به سه‌ربه‌خۆ به‌شداری بكات یان به دوو لیست به‌شدار بێت، به‌ڵام هاوكات له هه‌ندێك شوێنی دیكه ده‌كرێت لیستی هاوبه‌شیان هه‌بێت. جه‌ختیشیكرده‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به پێویستیان زانیوه كه ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی كورد بێت له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجامی بده‌ن.
دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ (یه‌كشه‌ممه 30ـی ته‌ممووزی 2023)ـی نێوان هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی، هەردوولا راگەیەندروێکی هاوبەشیان بڵاوكردەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ کە لە دەباشان بەڕێوەچوو، دوای تاووتوێی بارودۆخی ناوچەکە بە گشتی و عیراق و کوردستان بە تایبەتی، هەردوولا جەختیان لە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و مافە دەستوورییەکانی کردەوە.
راشیانگەیاند: تەواوی تواناکانمان دەخەینەگەڕ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگارییەکان لە پێناو بژێوی هاووڵاتییان و چارەسەرکردنی کێشەکان.
ئاماژەیان بەوەشدا، بە ئاڕاستەی زیاتر چڕکردنەوەی هەوڵەکانیان، هەردوولامان لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە رێککەوتن:
1. هەردوولا پشتیوانی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن لەو کاتەی لەلایەن سەرۆکی هەرێم دیاریدەکرێت لە دوای راوێژ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان.
2. بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان لە هەموو روویەکەوە کێشە و جیاوازییە بچووکەکان بەلاوە بخرێن و روو لە پێکەوە چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین.
3. بڕیارماندا پرۆسەی رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام بێت.
4. هەردوولا بڕیارماندا پشتیوانی لە رێککەوتنەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین.
5. لە پێناو زیاتر لێکنزیکبوونەوە و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگاری و سەرکەوتن بەسەر کۆسپەکاندا بڕیارماندا بە رۆحیەتی کوردستانیانە و نیشتمانپەروەرانە بەردەوامی بدەین بە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکان و هەماهەنگیمان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان.
ئەم کۆبوونەوەیە، سێیەم کۆبوونەوەی هەردوولا بوو لە دوای پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بوودجەی عێراق.