كه‌ریم ده‌باغ: توركمانه‌كانی كه‌ركووك چاویان له‌وه‌یه پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك به‌ده‌ستبهێنن
K24 - هەولێر:
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لیستی به‌ره‌ی توركمانی به سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن تۆران له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه هاوپه‌یمانه‌كانیان له كه‌ركووك، لایه‌نه توركمانییه‌كان بڕیاریان دا به لیستێكی یه‌كگرتوو به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگادا بكه‌ن، هاوكات ئه‌ندامێكی لیستی به‌ره‌ی توركمانی یه‌كگرتوو رایده‌گه‌یه‌نێت چاویان له‌وه‌یه پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك به‌ده‌ستبهێنن.
كه‌ریم ده‌باغ، ئه‌ندامی لیستی به‌ره‌ی توركمانی یه‌كگرتوو تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ به‌شداریكردنی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكدا كردووه، گوتیشی ئه‌وان نۆ حزب و لایه‌نی توركمانی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆكه‌یان كردووه و پشتگیری خۆیان بۆ یه‌ك لیستی توركمانی دووپاتكردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا كاندیده‌كانیان بۆ به‌شداریكردن له‌و هه‌ڵبژاردنانه یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه، گوتیشی جگه له‌و نۆ پارته توركمانییه، داوای له پارت و ڕێكخستن و كه‌سایه‌تییه ناتوركمانییه‌كانی دیكه‌ش كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناو لیسته‌كه‌یان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامه‌كان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد، كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كان زۆرباشه، گوتیشی له كه‌ركووك هه‌موو لایه‌ن و پیكهاته‌كان ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كان باش بێت، چونكه هه‌مووان له‌ناو یه‌ك چوارچێوه‌ی شاره‌كه‌دان. گوتیشی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن كه پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك به‌ده‌ستبهێنن، هه‌روه‌ها به پێویستی زانی ئه‌و جاره ئه‌و پۆسته بۆ ئه‌وان بێت، چونكه له رابردوودا كورد و عه‌ره‌ب و بۆ چه‌ندین ساڵ ئه‌و پۆسته‌یان به‌ده‌سته‌وه بووه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لیستی به‌ره‌ی توركمانی به سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن تۆران له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه هاوپه‌یمانه‌كانیان له كه‌ركووك كه ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 30ـی ته‌ممووزی 2023) ئه‌نجام درا، لایه‌نه توركمانییه‌كان بڕیاریان دا به لیستێكی یه‌كگرتوو به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگادا بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ره‌ی توركمانی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 30ـی ته‌ممووزی 2023) ئه‌نجام دراوه، داوا له جه‌ماوه‌ری توركمانیش كرا سه‌ردانی بنكه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگدان بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانیان.
جه‌ختیش كرایه‌وه، له ته‌واوی شوێنه توركماننشینه‌كانی به هه‌مان لیستی یه‌كگرتوو به ناوی به‌ره‌ی توركمانی یه‌كگرتووی عێراقی به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندا بكه‌ن.