جارێكی دیكە نرخی نەوت دابەزی
K24 - ھەولێر
دوای چه‌ند رۆژیك له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت جارێكی دیكە زۆری بەر‌هه‌مهێنانی نه‌وت له لایه‌ن هه‌ندێك له وڵاته به‌رهه‌م هێنه‌كان بووە ھۆی دابەزینی نرخی نەوت.
به گوێره‌ی دوایین ئاماره‌كان، عێراق له مانگی رابردوودا 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی زیاتری به‌رهه‌مهیناوه به‌راورد به مانگی پێشتر، و ئیرانیش له دوای هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكانی سه‌ری، ئێستا ده‌یه‌وێت ئاستی به‌رهه‌می خۆی بۆ پێش دۆخی گه‌مارۆكان به‌رزبكاته‌وه، ئه‌وه‌ش بۆته هۆی زۆری نه‌وتی بازاڕ خراو سه‌ره‌نجام داكشانی نرخی نه‌وتی لێكه‌وتۆته‌وه.
له دوایی ئاڵۆگۆڕییه‌كانی بازاڕی نه‌وتیشدا هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وتی خاوی برێنت به 45 دۆلار و 69 سه‌نت ده‌فرۆشرێت و هه‌ر به‌رمیلیكی نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش به له‌ده‌ست دانی سه‌دا 1.25% ئیستا به 44 دۆلار و 19 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كریت.