رێگر بێسفكی: زیاتر له 360 كێڵگه‌ی مین له سنووره‌كانی دهۆك له مین پاك نه‌كراونه‌ته‌وه
K24 – هەولێر:
تیمه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی مین له قه‌زای ئامێدی سێ كێڵگه‌ی مینڕێژكراو له سنووره‌كه پاك ده‌كه‌نه‌وه و راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه، هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌زگای مین له دهۆك ده‌ڵێت، هێشتا زیاتر له 360 كێڵگه‌ی مین له سنووره‌كه پاك نه‌كراونه‌ته‌وه.
رێگر بێسفكی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌زگای مینی دهۆك تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 23ـی ته‌ممووزی 2023) سێ كێڵگه‌یان له مین پاككردووه‌ته‌وه و راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان كراوه‌ته‌وه، روونیشیكرده‌وه ئه‌و كێڵگانه سوودی زۆریان بۆ بواره‌كانی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و گه‌شتیاری ده‌بێت له سنووره‌كه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌زگای مینی دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و سێ كێڵگه مینه، راسته‌خۆ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مینی دهۆكه‌وه بووه و كارمه‌نده‌كانیان ئه‌و ئه‌ركه‌یان ئه‌نجام داوه.
سه‌باره‌ت به‌و كێڵگانه‌ی كه هێشتا له سنووره‌كه ماون و پاك نه‌كراونه‌ته‌وه، ناوبراو باسی له‌وه كرد، هێشتا 363 زه‌وی مینڕێژكراو ماوه و پاك نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام كاركردن بۆ پاككردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن ده‌زگای مینی دهۆك به‌رده‌وامه، گوتیشی، تیمێكیان له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ و تیمێكی دیكه‌یان له ناحیه‌ی ئاشاوه و یه‌كێكی دیكه‌شیان له شارۆچكه‌ی ئامێدی و ئه‌ویدیكه‌شیان له ناحیه‌ی چه‌مانكێ به به‌رده‌وامی كار بۆ پاككردنه‌وه‌ی كێڵگه‌كان ده‌كه‌ن.
رێگر بێسفكی سه‌باره‌ت به بوونی كارمه‌ند و ئامێری پێویست له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان رایگه‌یاند، ئامێره به‌رده‌سته‌كان ئامێری پێشكه‌وتوو و مۆدێرنن و توانای به‌رزیان هه‌یه له كاتی كارپێكردنیان له‌ناو كێڵگه مینڕێژكراوه‌كان، گوتیشی له رووی توانای مرۆییه‌وه به‌تایبه‌ت كه‌موكوڕیان له هه‌بوونی كارمه‌ند هه‌یه، گوتیشی كه له كۆی سنووری پارێزگای دهۆك ته‌نیا شه‌ش تیمیان هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش به‌راورد به زۆری كێڵگه‌كانی مین، كه‌مه و پێویستیان به ژماره‌یه‌كی زیاتر هه‌یه.